سەرەتا / بیروڕا / دەرونی ئەکتەر

دەرونی ئەکتەر

لە هەموو لێکۆڵینەوەکانی شانۆیا بە یەک چەشن باس لەو سەردەمی ڕۆمانیەکان ئەکرێ کە مرۆڤە بەند کراوەکانیان بۆ نمایشی لەسێدارەدانەکان داناوە لەو مێژووەیا قوربانی بۆ ئەو دەقە دراوە .

ئەتوانین لێرەیا درک بەوە بکەین شانۆ قوربانی دانی دەوێ کاتێک ئەکتەرێک ئامادە ئەبێ کارەکتەرێک بەرجەستە بکات ئەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ هەموو ڕوبەڕو بوونەوەیەکی  ئەو کارەکتەرەی زۆرێک لەو بەند کراوانەی ئەو سەردەمە قوربانی دەقێکن لە ئێستاشدا زۆرێک لە ئەکتەرە بیانیەکان و وڵاتە پێشکەوتوەکان باری دەرونیان لەڕێی دەقەکانەوە ناهاوسەنگ بوو
لە کۆمەڵگای کوردیشدا هونەرمەندانمان ڕەمزی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لە دوای خۆی ئەو ڕەمزە جێدەهێڵن بۆ نموونە کەل و پەلەکانی ( چارلی چاپن ) ئۆتۆمبیلەکەی ( مستەر بین ) زۆر شتی دی کە هەریەکێک لە ئەکتەرەکان بووە بە ڕەمزێک بۆیان کە ئەمە لەڕێی کارەکتەرەکەیەوە خوی پێوە گرتوە کە ئەمە لە جوانی حیوارەکەی و تێکەڵ بوونی لەگەڵ ئەو دەقەی سەرەتا پێی بەخشراوە  …

ئێمە هەر ڕواڵەتی ئەکتەرەکان ئەبینین و بەدەم نمایشەکانەوە  پێئەکەنین زۆرجار بۆ کارەکتەرەکان ئەگرین ئەڵێن جوان نمایشی کرد بەڵام گرنگی بە ئەکتەر نادرێ و بێرەحمانە سەیری ئەکەین
ئەوەی دەرون ئەبینێ ئەکتەر خۆیەتی …

ئەوەی خەمی کارەکتەر ئەخوات ئەکتەر خۆیەتی ، کە دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک بۆ کارەکتەرەکەی ئەڕێژێ هاوار و ناڵەی کارەکتەرێک بە بینەر ئەگەیەنێ … ئەوە ئەکتەیە وائەکات هەموو ئەو نهێنی و ئازارانەی کارەکتەرێک هەڵی گرتوە ئەیگەیەنێت بەوانەی خۆیان لێ بێبەری کردووە .

 

دەربارەی Kaze Hussein

خوێندندکاری شانۆ لەگەڵ ئەوەشدا سێ ساڵ ئەزموون لە گەشەپێدانی مرۆیی.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *