سەرەتا / بیروڕا / راستگۆی خود

راستگۆی خود

ئه‌گه‌ر به‌شه‌قامێكدا بڕۆیت و له‌ یه‌ككاتدا له‌ 10 كه‌س بپرسیت ڕقت له‌ دۆریه‌ یان پێت خۆشه‌؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامى هه‌موویان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت “زۆر ڕقم له‌ درۆیه‌ و ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ زۆر خۆمى لێ به‌دورده‌گرم” ڕه‌نگه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ ڕاستبێت، چونكه‌ زۆرینه‌مان ڕقمان له‌ درۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كترى، به‌ڵام ئه‌ى چى ده‌رباره‌ى درۆكردن له‌گه‌ڵ خودى خۆمان؟ بۆیه‌ پێویسته‌ بزانین پێش ئه‌وه‌ى ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك و ڕقمان له‌ درۆكردن بێت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك له‌ ده‌وروبه‌رمان پێویسته‌ ڕاسگۆبین له‌گه‌ڵ خودى خۆمان؟

ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ خۆمان به‌واتاى ڕاستگۆبوونه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێك كه‌ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌مان ده‌مانبات. ڕاسته‌ ڕێگاى هه‌موو ئامانجێك بەربەست، ناڕەحەتی، ئازارى تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ گه‌ر به‌ ڕاستگۆیانه‌ ده‌ست پێبكه‌یت به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌گه‌یت، چونكه‌ هه‌میشه‌ ده‌نگێك له‌ ڕۆحمانه‌وه‌ هاوارده‌كات و ده‌ڵێت :” وه‌ره‌ ڕاستگۆبه‌ له‌گه‌ڵ خۆت، له‌ ئامانجه‌كه‌ت مه‌ترسه‌ و سڵمه‌كه‌ره‌وه‌ له‌ به‌ربه‌سته‌كان” و به‌ گه‌یشتن به‌م خاڵه‌ش بەربەست و ناڕەحەتیەکان ئەسەریان نامێنێت، وەک موفتی زادە ده‌ڵێت:

لەهیچ مەڵبەندێ نه گرسی له دڕک و داڵان نه ترسی

له خۆش و تاڵه نه پرسی هەرچەن تونیتبێت و برسی!

پاشا گه‌یشتن به‌م خاڵانه‌ ئێستا نۆره‌ى ئه‌وه‌یه‌ نه‌هێڵیت به‌ركه‌وت و خاڵه‌ خراپه‌كان كاریگه‌رییان به‌سه‌رته‌وه‌ هه‌بێت، زۆریش ڕۆمه‌چۆره‌ خه‌یاڵه‌وه‌ با له‌ ئامانجه‌كه‌ت دروتنه‌خاته‌وه‌، وه‌ك نه‌وڕه‌سى  دەڵێت :”خەیاڵت لە نێو گۆڕەپانێکی فراواندابێت، بەڵام نابێت ڕاستیەکان تێکبدات”!

له‌كۆتایشدا ئه‌وه‌ بزانه‌ بێهیوای و دەستەوسانی هیچی لێ سەوز نابێت،  کەواتە گەشبینبە و بەهیوابە و هه‌رگیزیش كۆڵمه‌ده‌ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخ و سه‌رده‌مه‌ى كه‌ ئێستا تێیداین و پڕه‌ له‌ به‌ربه‌ست و هۆكار بۆ بێ هیواى.

دەربارەی Zana Mohammed

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *