سەرەتا / بیروڕا / ئەو هۆکارە باوانەی کە دەبنە هۆی کێشە لەنێوان هاوسەرەکاندا

ئەو هۆکارە باوانەی کە دەبنە هۆی کێشە لەنێوان هاوسەرەکاندا

پەیوەندی هاوسەری لەکەسێکەوە بۆکەسێکی تر ئەگۆڕێت بەڵام هەندێ جار هەمان کێشەیان هەیە ‌.وە شتێکی سروشتیە کەلەنێوانیاندا دەمەقاڵێ ڕووبدات چونکە لە هەمان ماڵدا دەژین و بە رکەوتن لە نێواندا ڕوو دەدات.لێرەدا چەند کێشەیەکی باو دەخەینە ڕوو

__  ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵدا
وەک ئەزانین مناڵ نیشانەی خۆشەویستیە لە نێوان هاوسەرەکاندا بەڵام هەندێ جار مناڵ دەبێتە هۆکاری کێشەکان .پێویستە دایک و باوک پێکەوە مناڵەکانیان پەروەردە بکەن.وە هەندێ جار نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ بار و دۆخەکەدا بکەن. یەکێک لە ئەوان ئەیەوێ مناڵەکەیان بە شێوەیەکی تایبەت پەروەردە بکات بەڵام ئەوی تریان بەو شێوازە ڕازی نیە.وە هۆکاریکی تر ئەوەیە دایک و باوک وەک یەک نین لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا لەهەندێ حاڵەتدا باوکەکە بەشێوەیەکی توندوتیژ مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەدا دەکات وە بەپێچەوانەوە دایکەکە زۆر هێمنە ئەمەش دەبێتە هۆی شەڕ لە نێوان ژن و پێاودا.
images
ـــ بڕیاردان
زۆربەی هاوسەرکان کاتێک دەچنە پڕۆسەی هاوسەر گیریەوە ڕوبەڕووی ئەوە دەبنەوە کامیان بڕیار بدات. هەریەک لە ئەوان بڕیارەکەی خۆی پێ پەسندترە بۆیە واباشترە هەردوولا بەهەماهەنگی بڕیار بدەن.
images-82

ـــ کێشەی سێکس
کێشە سێکسیەکان دەبنە هۆکاری سەرەکی لە نێوان هاوسەرەکاندا
لەوانەیە یەکێک لە ئەوان هەست بە باشی نەکات و ئامادە نەبێت بۆ ئەو پڕۆسەیە بەڵام بێدەنگ بێت و هاوسەرەکەی ئاگادار نەکاتەوە .وە ئەمەش دەبێتە دەسپێکی کێشەکە و بەهەڵەتێگەیشتن ڕوودەدات .پێویستە هاوسەرەکان لەوە دوور بکەونەوە و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن وە پێکەوە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەم حاڵەتە.
bbos-marriage-05

ـــ کێشەداراییەکان(پارە)
کێشە داراییەکان زۆر باوە لەنێوان هاوسەرەکاندا . یەکیکیان بڕێکی زۆر پارە سەرف دەکات ئەوی تریان بە پێچەوانەوە .خەرجکردنی پارە دەبێت بەپێ خواست و داواکاریەکان بێت .
بە پێی پلان بێت .
images-51

ـــ کارووباری ناووماڵ
زۆرجار شتێکی بچووک دەبێتە هۆکاری کێشە .
کاروباری ناوماڵیش یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆربەی هاوسەرەکان ڕێک ناکەون لەسەری.چونکە خانمان زیاتر گرنگی بە ڕێک و پێکی ناوماڵ دەدەن بە بەراورد بە پێاوان کەئەوان گوێی پێ نادەن و هەمووشتێ جێدێڵن .لێرەوە دەمەقاڵێ ڕوودەدات .وەهەنـدێ جار ئەمە دەبێتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە .بۆئەوەی ئەمە کۆتایی پێ بێت پێویستە هاوکاری یەکتر بکەن.
images-63

ــــ نەبوونی کات
هەندێ جار بەهۆی کاری زۆرەوە هاوسەرەکان بێ ئاگا دەبن لەیەکتر و بە پێی پێویست کاتیان نیە بۆ یەکتر .دواتریش پاش تەواو بونی کارەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوەو دەخەون زۆربەی جار ئەمە هەستێکی نەرێنی دروست دەکات .کە ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی گفتوگۆ کردن لە نێوان هاوسەرەکاندا.
images-71
ـــ نەبوونی ڕۆمانسیەت
کاتێ کە ڕۆژێکی نوێ دەست پێ دەکات پێویستە هاوسەرەکان بە خۆشەویستیەوە ڕۆژەکە بەڕێ بکەن  ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ درێژە دان بەو پەیوەندیە بەڵام هەندێ جار دوای هاوسەر گیری ڕۆمانسیەت کەم دەبێتەوە بۆیە پێویستە هەردوولا پێکەوە ڕۆمانسیەت بگەڕیننەوە بۆ ژیانیان

images-31

دەربارەی Shahran Nasradeen

کەی ویستت ژیانت بگۆڕیت دەرگا هەمیشە کراوەیە. کار دەکەم بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *