سەرەتا / بیروڕا / چی زۆر گرنگە؟

چی زۆر گرنگە؟

كاری خۆبەخشی واتای چیە؟  چۆن كاری خۆبەخشی دەكەیت وە چۆن لێی تێدەگەیت؟

با بە ووردی لێی بڕوانین..

زۆربەی كەس كاری خۆبەخشی دەكەن تەنها بۆ سەركەوتن، وە یاخود بۆ دەركەوتنی وەكوو كەسێكی باش لەناو كۆمەلگەدا. بەڵام هۆكاری زۆر زیاتری هەیە  بۆ كاری خۆبەخشی، بۆ نموونە :

  • دڵ خۆشكردنی كەسانی دی
  • باوەڕو متمانە بە خود
  • كەم كردنەوەی خەم و ئازارەكانی كەسانی دی و بەشداری كردن لە دروست كردنی دنیایەكی ئارام
  • حەز كردن بە بەشكردنی شتە باشەكانی خۆت لەگەل كەسانی تر كە شایەنیانن
  • هەوڵ دەدەیت كە ببیتە تاكێكی باشتر
  • ئارەزوو دەكەیت زۆرتر بچیتە دەرەوە

ئەمانە تەنها هۆكارەكان نین، هۆكاری بێ كۆتا هەیە بۆ كردنی كاری خۆبەخشی. بەڵام هەندێك هۆكاری نەگونجاویش هەیە. دەبێت دووبارە بیر بكەیتەوە ئەگەر تۆ كاری خۆبەخشی دەكەیت تەنها لەبەر ئەوەی:

  • هاوڕێكانت ئەو كارە دەكەن
  • بەشداری لە پڕۆگرامێك، خولێك دەكەیت (كە كاری خۆبەخشی یەكێكە لە مەرجەكانی)
  • تۆ وا بیر دەكەیتەوە كە كاری خۆبەخشی لە هەموو كەسێكی ئاست بەرزتر و باشترت دەكات
  • تەنها پارەت دەوێ

بە دڵنیاییەوە ئاساییە ئەگەر بیرت لە یەكێك لەم شتانە كردبێتەوە لە پاش ئەو شتانەی كە لە لیستی یەكەم ڕیز كراون. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ ویستبێتت یارمەتی هەژارێك بدەیت چونكە وا بیرت كردۆتەوە ئەو شایەنی ئەوە نیە كە برسی بێت، وە پاشان بیر بكەیتەوە كە ئەمە دەكرێت یارمەتیت بدات لە بەشداری كردنی پرۆگرامێك یان خولێك دا، ئەوە ئاساییە. ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە كە، تۆ بتەوێت شتێك بكەیت تەنها لەبەر ئەوەی هاوڕێكانت خەڵاتیان پێ بەدەست هێناوە.

هەروەها ئەگەر تۆ هەر دەتەوێت كاری خۆبەخشی تاقی بكەیتەوە، هیچ شتێك نیە تۆ بوەستێنێت! دەست پێ بكە و بزانە چی دروستە بۆ تۆ، وە چی تۆ دڵخۆش دەكات. تەنها هەموو كات لەبیرت بێت، ئەگەر تۆ یارمەتی كەسانی دی دەدەیت بۆ یارمەتی دانی خودی خۆت، كەواتە سوود و ئامانجەكە چیە؟؟

دەربارەی Shadan I.Ali

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *