سەرەتا / بیروڕا / ڕۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تى گه‌نج له‌ سه‌رده‌مى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئێستا

ڕۆڵ و به‌رپرسیاریه‌تى گه‌نج له‌ سه‌رده‌مى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئێستا

نوسینى: بڵند عه‌بدوڵا
گومانى تێدانییه‌، ڕاپه‌ڕینى گه‌لى كوردستان وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكى مێژویی له‌مێژویی گه‌له‌كه‌ماند ڕووداوێكى پڕبایه‌خ و گرنگه‌ كه‌ گوزارشت له‌ناخى په‌نگخواردووى گه‌لێك ده‌كات دواى ده‌ریایه‌ك له‌ زوڵموزۆر و قه‌ده‌غه‌كردنى ئازادى ڕاده‌ربڕین و ئازادى ژیانیان له‌لایه‌ن ڕژێمى به‌عس ڕوخاو.

ئه‌وه‌ى له‌م چه‌وسانه‌وه‌ و زوڵموزۆره‌دا پشكى شێری به‌رده‌كه‌وێت زیندوترین چینى كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌نجه‌، ئه‌م توێژه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ستى به‌ به‌رپرسیارێتى سه‌رشانى كردووه‌ و هه‌میشه‌ ویستویه‌تى گۆڕانێك به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌دا بهێنێت كه‌ به‌سه‌ریداهاتبوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌م توێژه‌ زیندووه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى توانیان هێز و بازوى خۆیان ڕێكبخه‌ن و ڕاپه‌ڕینێك بخولقێنن كه‌ ته‌نانه‌ت ڕژمێكى دڕنده‌ى وه‌ك ڕژێمى به‌عسیش خۆى له‌به‌ر ڕانه‌گرێت و ڕیبماڵن، له‌ كۆتایدا ئه‌زمونێكى حكومڕانى كوردى له‌ باشوى كوردستان دروستبكه‌ن.

 
ئێستا و دواى تێپه‌ڕبوونى 26 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى گه‌لى كورد به‌داخێكى گه‌وره‌وه‌ كوردستان توشى قه‌یرانێكى سه‌خت و ناهه‌موارى سیاسى و ئابورى به‌هێزبووه‌ كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانى ژیان له‌ كوردستاندا كردووه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ لێره‌دا زۆر گرنگه‌ باسى لێوه‌بكرێت و جه‌ختى له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌ هه‌مان ئه‌و ڕۆحیه‌ته‌یه‌ كه‌ ڕاپه‌ڕینى كرد، چونكه‌ ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و ڕۆحیه‌ته‌ دووباره‌ كوردستان له‌م دۆخه‌ ڕزگاربكاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ پێویستى به‌ ڕاپه‌ڕین نه‌بێت، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێویستى به‌ ڕاپه‌ڕینێكى مرۆییه‌ كه‌ گه‌نجه‌كان تیدا  له‌رێگه‌ى هێز و بازوى خۆیان و به‌ كاركردن و تێكۆشان هه‌ڵبستن به‌ ڕزگاركردنى كۆمه‌ڵگا له‌م قه‌یرانه‌.

 

ئه‌و شته‌شى كه‌ هه‌رگیز ناكرێت له‌بیر بكرێت ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و گه‌نجانه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ پشتگیرى گه‌نجان بكه‌ن تا له‌م دۆخه‌ ڕزگاریبكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ پایانى ئه‌و په‌یامه‌ى كه‌ گه‌نجانى سه‌رده‌مى ڕاپه‌ڕین بۆ گه‌نجانى ئێسته‌ به‌جێیان هێشت و بوونه‌ هۆكارى ڕزگاركردنى ئه‌و نیشتیمانه‌ى كه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ له‌پێناویدا شه‌هیدبوون.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *