سەرەتا / بیروڕا / ھەرزەکاری و قۆناغەکانی

ھەرزەکاری و قۆناغەکانی

وشەی‌ هەرزەکاری‌ لە بنچینەدا وشەیەکی‌ کۆنەو لە زمانەوانیداو گەلێک واتا دەبەخشێت، ئه‌وانیش وابەستەن بە تایبەتمەندیەکانی‌ تاکەوە وەکو “درۆ، بێئاگایی، پەلەکردن، خێرایی لە بەگژداچوندا، گێلی‌، نەزانی‌، شەڕەنگێزی‌”. بەڵام هەرزەکاری‌ لە دەرونزانیدا بە واتای‌ نزیکبونەوەی‌ تاک دێت لە پێگەیشتنی‌ جەستەیی و ژیری‌ و دەروونیی‌و کۆمەڵایەتی‌.

ماوەی‌ هەرزەکاری

هەتا ئێستا ڕێکەوتنێکی‌ گشتی‌ نیە لەسەر ماوە و کاتی‌ دەستپێکردنی‌ قۆناغی‌ هەرزەکاری‌، بەشێوەکی‌ گشتی‌ ئەم ماوەیە درێژ دەبێتەوە لە 12 بۆ 20 ساڵَی‌، چوونە ناو قۆناغی‌ هەرزەکاری‌ بە پێی‌ ڕەگەز دەگۆڕێت، کچان زووتر پێدەنێنە ناو ئەم قۆناغەوە بە بەراورد بە کوڕان ، هەروەک چۆن کچان لە لایەنی‌ سۆزداریەوە زووتر پێدەگەن وەک لە کوڕان. تۆێژه‌ران لەسەر ماوەی‌ دەستپێک و کۆتاییەکانی‌ تەمەنی‌ هەرزەکاری‌ کۆک نین، بەڵام لەسەر ئەوە کۆکن، که دەستپێکی‌ هەرزەکاری‌ هاوکاتە لەگەڵ تەمەنی‌ باڵقبوندا، دیاریکردنی‌ ئەم تەمەنەش بە 12 ساڵی‌ دەستپێدەکات، کە ئەمەش بۆخۆی‌ گریمانەییە، هەروەک چۆن ئاماژەمان پێکرد جیاوازی‌ و دووری‌ هەیە لە نێوان تەمەنی‌ باڵقبونی‌ کوڕان و کچاندا، بەهەمان شێوەش جیاوازی هەیە لە نێوان شارستانیەتێک و یەکێکی‌ که دا، پێگەی‌ جوگرافی‌ شوێنێک و شوێنێکی تر، له‌گه‌ڵ کاریگەری‌ جۆری‌ خواردن . هەموو ئەو ڕاستیانه دەبنە هۆی‌ ڕوودانی‌ باڵقبون لەکاتێکی‌ زودا.

 

جیاوازی‌ نێوان باڵقبون و هەرزەکاری

لە نێوان هەرزەکاری‌ و باڵقبوندا جیاوازی‌ هەیە: مەبەست لە باڵقبون گۆڕانکارییە جەستەیی و فیسۆلۆژییەکانە؛ وەکو پێگەشتن و تەواوبون لە ئەرکە سێکسیەکان لای‌ هەرزەکار، یاخود گەشەکردنی‌ گلاندە سێکسیەکان‌و توانای‌ تاک بۆ وەگەرخستنیان. بەڵام مەبەست لە هەرزەکاری‌ ئاماژەیەکە بۆ پێگەیشتنێکی‌ پلەبەندی‌ لە ڕوی‌ جەستەیی و ژیری‌ و دەروونیی‌ و کۆمەڵایەتی. هەربۆیە باڵقبون تەنها یەک لایەنی‌ هەرزەکارییە، ئەویش لایەنی‌ جەستەیی و فیسیۆلۆژیەکەیە، ئه‌وه‌ی تەنها لەڕووی‌ کاتەوە پێش هەرزەکاری‌ دەکەوێت. کەواتە باڵقبون یەکێکە لە ئاماژە سەرەتاییەکانی‌ چوونە ناو قۆناغی‌ هەرزەکارییەوە.

 

نیشانەکانی‌ باڵقبون

دوو جۆر نیشانە هەن لە باڵقبوندا کەپێیان دەوترێت نیشانە یەکەمیەکان و نیشانە دوەمیەکان، نیشانە یەکەمیەکان بریتین لە:-

  1. پێگەیشتنو گەورەبونی‌ ئەندامی‌ سێکسی‌.
  2. دەسپێکردنی‌ سوڕی‌ مانگانە لای‌ کچان.
  3. خەوبینینی‌ سێکسی‌ لای‌ کوڕان

 

نیشانە سێکسیە دووەمییەکان

  1. گڕبونی‌ دەنگ
  2. دەرکەوتنی‌ موو لەهەندێک جێگاو ئەندامی‌ جەستەدا
  3. گەورەبونی‌ سنگ لای‌ کچان

 

زیادبونی‌ دەرهاوێشتە هۆڕمۆنیەکان

  1. زیادبونی‌ چالاکی‌ توخامە گلانده کانی‌ (ڕژێنە سێکسیەکان و هه‌ندێک رژێنی‌ دیکه‌).
  2. زیادبونی‌ چالاکی‌ گلاندی‌ دەرەقی‌ و( زیادبونی‌ چالاکی‌ جەستەیی).
  3. زیادبونی‌ چالاکی‌ گلاندە سێکسیەکان
  4. هۆڕمۆنی‌ ئاندرۆجین و (گەشەکردنی‌ ماسولکەو ئێسک)
  5. هۆڕمۆنی‌ ئێسترۆجین (شێوەی‌ ئێسک و چینە چەورییەکان).

دەربارەی Shvan Qaradaxi

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنگی گەجانی کوردستان بۆ کاروباری هونەری. شارەزای زیاتر لە ٨ ساڵ لە بواری مارکێتین و ڕیکلام و میدیادا

ئەمەشببینە

زاڵبوون بەسەر ترس لە شکست

بوون بەسەر ترس لەشکستدا گرنگە بۆ سەرکەوتن. بۆ زۆربەی پیاوان و ئافرەتانی سەرکەوتوو کە دەستکەوتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *