سەرەتا / تەندروستی / ئه‌و پێنج نیشانه‌یه‌ى شێرپه‌نجه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو خانمێك ئاگاداریانبێت

ئه‌و پێنج نیشانه‌یه‌ى شێرپه‌نجه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو خانمێك ئاگاداریانبێت

لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە هەر 8 ژنێك 1 ژن توشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت، بۆ ئەوەی بە سەرکەوتووی چارەسەر بۆ شێرپەنجە بکرێت، سەرەتا دۆزینەوەی نەخۆشیەکە زۆر گرنگە، واتە تا نەخۆشیەکە لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیدا بێت، ئەگەری سەرکەوتنی چارەسەرەکەی زیاتر دەبێت، زۆر گرنگە بۆ ئافرەتان نیشانەکانی دەرکەوتنی شێرپەنجەی مەمک بزانن، بەمەش زوتر سەردانی پزیشکی تایبەت دەکەن،  ئەگەری چاکبوونەوەیان زیاددەکات.

ئەمانه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێك له‌ نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی شێرپەنجەی مەمکن کە پیویستە هەموو ئافرەتێک بیانزانێت:-

 

  1. دەرکەوتنی گرێی تازە، یان گۆڕان لە گرێ ئاساییەکانی كه‌ پێشتر هەبوون

گرێ تۆپەڵبوونی پارچەیەک گۆشتە کە هەست بە بەرزبوونەوەی دەکەیت، رەنگێکی جیاوازی هەیە لە رەنگی پێست، هەندێک جار ڕەنگی پەمەیی یاخود قاوەییە، لە سەرەتاکانی دەرکەوتنیدا نەخۆشیەکەدا گرێی نا ئاسایی دەبینرێت، ئافرەتانی خاوەن گرێ بە رێژەی 13% ئەگەری زیاتری توشبوونی هەیە، لە ئافرەتی ئاسایی.

 

  1. بوونی دەنگێکی گڕ لە کاتی کۆکیندا، لەگەڵ مانەوەی کۆکە بۆ ماوەیەکی زۆر

ئەگەر شێرپەنجەکە بڵاوبوبێتەوە بۆ سییەکان، دەبێتە هۆی مانەوەی کۆکە بۆ ماوەیەکی زۆر، لەگەڵ دەرکردنی دەنگێکی گڕ لە کاتی کۆکیندا، بەپێى ئه‌نجامى لێکۆلینەوەکان، 60% بۆ 70%ی توشبووانی شێڕپەنجەی مەمک، نەخۆشیەکە بڵاوبۆتەوە بۆ سییەکانیان، کە دەبێتە هۆى کۆکەی وشكه‌ و تەنگەنەفەسی.

 

  1. ناڕێکی لە کردنەدەرەوەی پاشەڕۆدا (پیسایی ، میز)

توشبووانی شێرپەنجەی مەمک، گۆرانکاری لە هۆرمۆنیاندا روودەدات، دەبیتە هۆی وشکبوونەوەی بۆری میزەرۆ و خۆبۆنەگیرانی کەسەکە لە میزکردندا، هەندێک جار نەخۆشەکە بەبێ ویستی خۆی، خۆی تەڕدەکات لە کاتی پێکەنینێکی زۆردا، وەرزش، تەنانات پژمینیشدا.

 

  1. هەستکردن بە هیلاکی و شەکەتی بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو

توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک، هەست بە هیلاکی و شەکەتیەکی زۆر دەکات، تەنانەت دوای ماوەیەکی زۆر خەوتنیش، ئەمەش بەهۆی نا یەکسانی لە ماددە کیمیاییەکانی  لەشدا دەبێت، کە توشی ناتەواوی بووە بەهۆی شێرپەنجەکەوە، هەندێکجار نەخۆش هەست بە بێ تاقەتی یاخود ئازاریشدەکات.

 

  1. بوونی ئازار لە پشتدا بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک

دەرکەوتووە هەندێک جار شێرپەنجە بەرپرسە لە ئازاری بێزارکەری پشت، توشبووانی شێرپەنجەی مەمک هەست بە بوونی پەستان دەکەن، لە بڕبڕەی پشت و پەراسوەکاندا، لەگەڵ بوونی ئازار لە بەشی سەرەوەی پشت، وادەردەکەوێت کە ئازارەکە لە ئێسقانەکانەوە بێت، ئەمەش کاتێکە شێرپەنجەکە بڵاوبۆتەوە بۆ ئێسقانەکانی توشبووەکە.

 

دەربارەی Razhan Kamil

خوێندکاری پزیشکی ددان و نوسەری بابەتی زانستی

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *