سەرەتا / تەندروستی / به‌ ماسكى ئالوڤێرا قژ و پێستت بریقه‌دار بكه‌

به‌ ماسكى ئالوڤێرا قژ و پێستت بریقه‌دار بكه‌

ڕووه‌كى ئالوڤێرا یه‌كێكه‌ له‌و ڕووه‌كانه‌ى كه‌ سودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ پێست و قژ به‌هۆى ئه‌و مادده‌ خۆراكییه‌ سودبه‌خشانه‌ى كه‌ تێیدایه‌، ماسكى ئالوڤێراش یه‌كێكه‌ له‌و ماسكانه‌ى كه‌ هه‌م بۆ قژ هه‌میش بۆ بریقه‌داركردنى پێست زۆر به‌سووده‌.

 

كه‌ره‌سته‌ پێویسته‌كان

– دوو گه‌ڵاى مامناوه‌ندى ئالوڤێرا

-یه‌ك لیمۆ

 

چۆنیه‌تى دروستكردنى

سه‌ره‌تا به‌ چه‌قۆیه‌ك به‌رگه‌ سه‌وزه‌كه‌ى ڕووه‌كه‌ ئالوڤێراكه‌ لێبكره‌وه‌ و ته‌نها ناوه‌ سپییه‌كه‌ى بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر ئاوى لیمۆكه‌ بگوشه‌ بیكه‌ره‌ كۆپێكه‌وه‌، ئینجا هه‌ردووكیان بخه‌ره‌ ناو ئامێرێكى تێكه‌ڵكردن (عه‌ساره‌یه‌كه‌وه‌) و بۆماوه‌ى 10 خوله‌ك ئامێره‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ و هێنده‌ تێكیبده‌ تا وه‌ك گیراوه‌یه‌كى نیمچه‌ خه‌ستى لێ دێت.

 

چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى

پێستى ڕوخسار و قژت بشۆ و وشكیان بكه‌ره‌وه‌، پاشان بیده‌ له‌ هه‌ردوكیان. ئه‌گه‌ر بۆ ڕوخسارت به‌كارتهێنا با بۆماوه‌ى 15 خوله‌ك پێوه‌يبێت و له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌ساژى ڕوخسارتى پێ بكه‌، پاشان به‌ ئاوى شله‌تێن بیشۆ. ئه‌گه‌ر بۆ قژت به‌كارتهێنا ته‌واوى قژتى پێ ته‌ڕبكه‌ و هه‌وڵبده‌ بۆماوه‌ى 30 خوله‌ك پێوه‌ى بێت، له‌كۆتایدا به‌ ئاوى شله‌تێن بیشۆ.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

پێبكه‌نه‌ تا ته‌ندروستیت باشبێت

ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌مان ڕۆژانه‌ پێبكه‌نین جا چ به‌ ویست بێت یان بێ ویست، به‌ڵام هه‌گیز بریمان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *