سەرەتا / تەندروستی / ته‌نیا له‌ 5 خوله‌كدا فشارى خوێنت كه‌مبكه‌ره‌وه‌

ته‌نیا له‌ 5 خوله‌كدا فشارى خوێنت كه‌مبكه‌ره‌وه‌

به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ى كه‌ به‌شێكى زۆر له‌ خه‌ڵكى پێوه‌ى ده‌ناڵێنن، به‌شێكى زۆریشیان بۆ نزمكردنه‌وه‌ى په‌نا بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى ده‌به‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى كورت باشبێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ كێشه‌ و كاریگه‌رى تر له‌سه‌ر جه‌سته‌ جێده‌هێڵێت.

شاره‌زایانى بوارى چاره‌سه‌رى سروشتى شێوازێكى چاره‌سه‌رى چینى پێشنیارده‌كه‌ن كه‌ تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى ته‌نها 5 خوله‌كدا فشارى خوێن به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه‌.

چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چاره‌سه‌ره‌كه‌
سه‌ره‌تا به‌ ئه‌ندازه‌ى 7 سانتیمه‌تر له‌ خاڵى ده‌ستپێكى چه‌ناگه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌مارى ملت دیاریبكه‌ كه‌ ده‌كاته‌ خاڵه‌كانى (1) و (2) سه‌ر وێنه‌كه‌، پاشان ده‌ستبكه‌ به‌ مه‌ساجكردنى به‌ دوو په‌نجه‌ى شاهێدى و هاوه‌ڵه‌كه‌ى له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ى چوار خوله‌ك، دواتر خاڵێك له‌ سه‌ر ڕوخسارت و له‌ نزیك گوێچكه‌ته‌وه‌ دیاریبكه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا خاڵى (3) و له‌ هه‌ردوولاى ڕوخسارت به‌ هه‌ردوو په‌نجه‌ى شاهێدى فشارێكى زۆر كه‌م بخه‌سه‌رى و بۆماو 60 چركه‌ مه‌ساجى بكه‌.

ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌ ده‌بیته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا.

وه‌رگێڕانى : ئاهه‌نگ حسێن

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *