سەرەتا / تەندروستی / توڕه‌بوون كێش داده‌به‌زێنێت

توڕه‌بوون كێش داده‌به‌زێنێت

ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى ئه‌مه‌ریكى ده‌ریده‌خه‌ن، توڕه‌بوونى مرۆڤه‌كان و هه‌ستكردنیان به‌ تاوانبارى ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوو نه‌وه‌ى كێش و توانه‌وه‌ى خانه‌ چه‌وریییه‌كان.

به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رسێى زانكۆى په‌نسلڤانیا و دوك و كۆلۆڕادۆوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ى ساڵێكى خایاندووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ توڕه‌بوونى ڕۆژنانه‌ و هه‌ستكردن به‌ تاوان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ مرۆڤه‌كان ڕۆژانه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن ده‌بێته‌ هۆى توانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ورییه‌ زیانبه‌خشانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ هۆى زیادبوونى كێش.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شده‌ركه‌وتووه‌، توڕه‌بوون له‌دواى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كان ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى ئه‌و ڤیتامین و پڕۆتینانه‌ی كه‌له‌ خواردنه‌كه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌ ده‌گات، له‌به‌رئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كانیان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش.

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا شاره‌زایانى بوراى پزیشكى ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، هه‌رگیز توڕه‌بوون نه‌كه‌ینه‌ بیانویه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشمان، چونكه‌ له‌ ساده‌ترین كاریگه‌ریدا ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆى پیركردنى پێست و خه‌مۆكى و گرژبوونى ماسولكه‌كان.

وه‌رگێڕانى : ئاهه‌نگ حسێن

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *