سەرەتا / تەندروستی / خه‌نه‌ مه‌ترسى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى خوێن زیاتر ده‌كات

خه‌نه‌ مه‌ترسى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى خوێن زیاتر ده‌كات

ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئیمارات ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریانخستووه‌، بەکارهێنانی خەنە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاددەکات.

توێژینه‌وه‌كه‌ لەسەر زیاتر له‌ 200 ژنی ئیماڕاتی ئەنجامدراوە كه‌ سه‌رجه‌میان توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خوێن بوون و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌  به‌كارهێنانى خه‌نه‌ مه‌ترسى توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى خوێن زیادده‌كات.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ى كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، ماددەیەکی کیمایی لە ناو ڕەنگی خەنەدا هەیە كه‌ ئەگەری سەرەکیی توشبوونە بە شێرپەنجەی خوێن.

جێى ئاماژه‌یه‌ ژمارەی توشبوون بە شێرپەنجەى خوێن  لە وڵاتى ئیمارات لە نێوان ژناندا دوو بەرابەره‌ به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ى توشبووانى ئه‌م  شێرپەنجەیە لە پیاواندا.

دەربارەی Zhalla Kamil

خوێندکاری فاکه‌ڵتی زانست به‌شی کیمیا و نوسەری بابەتی زانستی

ئەمەشببینە

هه‌میشه‌ هه‌نگوین بخۆ تا ته‌ندروست بیت

هەنگوین یەکێکە له‌و خۆراكه‌ سروشتیانه‌ى به‌هۆى جۆاروجۆرى پێكهاته‌كانى ناوى و سودبه‌خشیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *