سەرەتا / تەندروستی / هه‌میشه‌ هه‌نگوین بخۆ تا ته‌ندروست بیت

هه‌میشه‌ هه‌نگوین بخۆ تا ته‌ندروست بیت

هەنگوین یەکێکە له‌و خۆراكه‌ سروشتیانه‌ى به‌هۆى جۆاروجۆرى پێكهاته‌كانى ناوى و سودبه‌خشیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشى به‌كاردێت و گرنگترین سوده‌ ته‌ندروستیه‌كانیشى بریتین له‌:

ڕێگره‌ له‌ توشبوون به‌ شێرپەنچە و نەخۆشییه‌كانى دڵ
هەنگوین فلاڤۆنۆیدس و دژەئۆکسید لە خۆ دەگرێت، کە یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی چه‌ند جۆرێك له‌ شێرپەنچە و نەخۆشیه‌كانى دڵ دەدات.

ساڕێژكردنه‌وه‌ى برینه‌كانى گەدە و ڕیخۆڵە
لەم كۆتاییانه‌دا توێژینەوە ته‌ندروستییه‌كان دەریخست، هەنگوین یارمەتی چاکبوونەوەی چەند نەخۆشییەک دەدات وەک برین و نەخۆشی بەکتریایی گەدە و ڕیخۆڵە .

دژە بەکتریایه‌
پیتەر مۆلان، بەرپرسی یەکەی توێژینەوەی هەنگوین لە زانکۆی وایکاتۆ لە نیوزلەندا، دەڵێت “هەموو هەنگوینێک دژە بەکتریایە، لەبەرئەوەی هەنگەکان ئەنزیمێکی تێدەکەن کە هایدرۆجین دەکات بە پیرۆکساید و دژى به‌كتریاكان ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

کۆکە و هەستیاری قوڕگ ناهێڵێت
هەنگوین یارمەتی چاکووبونی کۆکە دەدات، بە تایبەتی جۆری (Buckwheat)، لە توێژینه‌وه‌یكدا كه‌ بۆ 110 منداڵ كراوه‌ دەركه‌وتووه‌ یەک ژەم هەنگوین هەمان کاریگەری یەک ژەم دیكسترومیپورفانی هەیە لە حەساندنەوەی کۆکەی شەوان و ڕێگەدان بە خەوێکی لەبار.

شه‌كره‌ى خوێن ڕێكده‌خات
هەرچەندە هەنگوین شەکر لەخۆ دەگرێت، بەڵام وەک شەکری سپی یان شیرینی دەستکرد نییە و هەمان تێکەڵەی فروکتۆز و گلوکۆزە کە لە ڕاستیدا یارمەتی جه‌سته‌ دەدات ئاستی شەکر لە خوێندا ڕێکبخات.

پێست ڕون و گه‌ش ده‌كاته‌وه‌
ئەو سروشتە دژە بەکتریایەی كه‌ هه‌نگوین هه‌یه‌تى بەسوودە بۆ پێست، کاتێک لەگەڵ پیکهاتەی تردا بەکاردەهێنرێت، هەنگوین دەتوانێت پێست لە وشکبوون بپارێزێت و نەرمی بکات.

وه‌رگێڕانى: ڕێدوان عه‌داله‌ت

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

ئه‌م خۆراكانه‌ ده‌بنه‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رئێشه‌

سه‌رئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئازارانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ ڕوبه‌ڕومان ببێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زۆرجاریش ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌ناببه‌ینه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *