سەرەتا / تەندروستی / چه‌ند خاڵێكى گرنگ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو خانمێكى دووگیان بیانزانێت

چه‌ند خاڵێكى گرنگ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو خانمێكى دووگیان بیانزانێت

ماوه‌ى دووگیانى ئه‌و ماوه‌ هه‌ستیاره‌یه‌ كه‌ هه‌ر خانمێك ده‌كرێت له‌ ته‌مه‌نى خۆیدا پێیدا تێپه‌ڕببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند هه‌نگا و ئامۆژگارییه‌كى تایبه‌ت بگرنه‌ به‌ر تا هه‌م ته‌ندروستى خۆیان هه‌میش ته‌ندروستى كۆرپه‌له‌كه‌يان باشبێت كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

یه‌كه‌م: زوو زوو سەردانی پزیشکبکە و لە تەندروستی خۆت و کۆرپەکەت دڵنیاببەوە، هه‌موو ئه‌و پشکنینانه‌ش ئه‌نجامبده‌ كه‌ بۆتدیاریكراون لەکاتى خۆیدا.

دووه‌م: خواردنی باش و تەندروست بخۆ، بۆنمونه‌ خواردنی: میوە، سەوزە، گۆشت، هێلکە و شیر سودبەخشن، خواردنی ماسییش سودێکی زۆری هەیە، چونکە ترشی چەوری تێدایە کە بەسوودە بۆ گەشەی کۆئەندامی دەماری کۆرپەلە.

سێیه‌م: وریای پاکی خواردنەکە بە، بۆنمونه‌ سەوزە و میوە پێویستە بە جوانی بشۆردرێتەوە، خۆراكه‌كانى تریش له‌كاتى لێنانیاندا پێویسته‌ بكوڵێندرێن.

چواره‌م: وەرزشکردن زۆر سودی هەیە بۆ خانمی دووگیان و وایلێدەکات هەست بە ئارامی و باشی بکات، چونكه‌ هۆکارێکی باشە بۆ کەمبوونەوەی فشار. ئەو وەرزشانەشی کە خانمی دووگیان دەتوانێت بیانکات و گرنگن بۆى بریتین له‌: مەلەکردن، یۆگا و ڕۆشتن بە پێ.

پێنجه‌م:کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە مادەی کافایینیان تێدایە وەک چا، قاوە، کۆلا، چونكه‌ خواردنەوەیان بە بڕێکی زۆر لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئەگەری لە بارچوون  زیاد دەکات، ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى منداڵ دوای لە دایکبوونی کێشی کەمبێت.

شه‌شه‌م: نە خواردنەوەی کهول لە ماوەی دووگیانیدا پێویسته‌، چونکە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی کۆرپەلە و لە قۆناغەکانی سەرەتادا مەترسی زۆر زیاترە و ئەگەری لە بارچوون زیاددەکات.

حه‌وته‌م: نەکێشانی جگەرە لە ماوەی دووگیانیدا، چونكه‌ جگه‌ره‌ كێشان مەترسیه‌كانى لەبارچوون و کێشی کەمی منداڵ و تەنانەت مردنی مناڵیش زیادده‌كات و وادەکات منداڵ بە تەواوی گەشەنەکات.

دەربارەی Shahran Nasradeen

کەی ویستت ژیانت بگۆڕیت دەرگا هەمیشە کراوەیە. کار دەکەم بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان.

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *