سەرەتا / تەندروستی / چیتر به‌م شێوه‌ دروسته‌ ده‌رمانه‌كانت به‌كاربهێنه‌ و دروبكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان

چیتر به‌م شێوه‌ دروسته‌ ده‌رمانه‌كانت به‌كاربهێنه‌ و دروبكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ باوه‌كان

نه‌خۆشكه‌وتن ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ هه‌موومان رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌ریشى ده‌رمان به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام ئه‌زانن له‌ ده‌رمانه‌كه‌ گرنگتر چیه‌؟ به‌كارهێنانى ده‌رمانه‌كه‌یه‌ به‌ شێوازێكى ته‌ندروست و به‌ڕێگایه‌كى ڕاست.

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند پێشنیارێكى گرنگن بۆ ڕاست و دروست به‌كارهێنانى ده‌رمان:

1. هه‌رگیز حه‌پ مه‌ كرمێنه‌ و حه‌پى كه‌پسولیش له‌تمه‌كه‌ له‌ ده‌مددا، چونكه‌ ناوده‌مى مرۆڤ وادروستكراوه‌ كه‌ زۆر ناسكه‌ و به‌رگه‌ى ئه‌و مادده‌ كیمیایيانه‌ ناگرێت و له‌ئه‌گه‌رى كرماندنى حه‌په‌كاندا له‌وانه‌یه‌ توشى حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى ببێت، هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا ئه‌و حه‌پانه‌ نه‌بێت كه‌ دكتۆر خۆى داواى كرماندنیان ده‌كات.

 

2. دڵنیابه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ تێریت له‌كاتى خورادنى ده‌رماندا، پاشانیش ئاو بخۆره‌وه‌ به‌سه‌ریدا، به‌ڵام زۆر به‌كه‌مى هه‌رئه‌وه‌نده‌ى كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ له‌ناو ده‌متدا نه‌مێنێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت جگه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ پێویسته‌ پێش نانخواردن و به‌ گه‌ده‌ى به‌تاڵ بخورێن.

 

3. كاتێك حه‌په‌كه‌ ده‌خۆیت به‌ ده‌ستته‌وه‌ مه‌يهێڵه‌ره‌وه‌، هه‌وڵبده‌ تا ئه‌وپه‌ڕى پێنج چركه‌ش به‌ده‌ستته‌وه‌ نه‌بێت و بیخۆت، چونكه‌ ده‌رمان زۆر به‌ ئاسانى میكرۆب وه‌رده‌گرێت.

 

4. ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ت كرێمه‌ هه‌رگیز به‌ په‌نجه‌ مه‌یده‌ له‌ برینه‌كه‌ یان پێستت، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌كتریا و میكرۆب له‌گه‌ڵ خۆى هه‌ڵده‌گرێت، هه‌وڵبده‌ به‌ لۆكه‌ بیده‌یت له‌ شوێنى مه‌به‌ست.

 

5. له‌دواى هه‌ڵپچڕینى ده‌رمان جاچ حه‌پ، شروب یان كرێم بێت هه‌وڵبده‌ دوربكه‌ویته‌وه‌ له‌ فڕێدانى له‌ماڵه‌وه‌ و هه‌میشه‌ له‌ناو به‌فرگردا بیپارێزه‌.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *