سەرەتا / تەندروستی / کاریگەری جگەرە کێشان لەسەر تەندروستی گەنجان

کاریگەری جگەرە کێشان لەسەر تەندروستی گەنجان

 جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی کەم کاریگەری لەسەرتەندروستی گەنجان دەبێت بەم شێوازانە : راستەوخۆ کارلە کۆئەندامی هەناسە دەکات، کۆئەندامەکانیتر جگە لە هەناسە، هۆگربونی نیکۆتین، مەترسی هۆگربوون بە هەر دەرمانێکیترەوە زیاد دەکات. جگەرەکێشان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە زۆرێک لە گەنجاندا، دەبێتە هۆی بەردەوامبونی کەسەکە لەسەر جگەرە کێشان تا تەمەنی پیر بوون، ڕێژەی کارکردنی سییەکانی کەسێکی جگەرەکێش زۆر کەمترە لە کەسێک هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە، جگەرەکێشان گەشەکردنی سییەکان کەم دەکاتەوە.

  • لە کەسی پێگەیشتودا، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، نیشانە سەرەتاییاکانی ئەم نەخۆشیانە دەبینرێت لە کەسە پێگەیشتوەکاندا کە جگەرە دەکێشن.
  • جگەرەکێشان کاردەکاتە سەر لەشجوانی لاوان، بەجۆرێک کە لەشیان توانای بەجێهێنانی کردەرەکانی رۆژانە و ئارامگرتنی نامێنێت، تەنانەت لەو کەسانەشدا کە ڕاهێنانی پێشبڕکێی ڕاکردن دەکەن.
  • تێکڕا کەسێک ڕۆژانە پاکەتێک یان زیاتر جگەرە دەکێشێت، ٧ ساڵ کەمتر دەژی لە کەسێک هەرگیز جگەرەی نەکێشاوە.
  • ڕێژەی لێدانی دڵی کەسێکی پێگەیشتووی جگەرەکێش، ٢ بۆ ٣ لێدان لە خولەکێکدا، لە کەسێکی ئاسایی خێراترە.
  • جگەرەکێشان لە سەرەتاکانی تەمەندا، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سی زیاددەکات، بەبەردەوامبونی جگەرەکێشان مەترسی توشبوون بە جۆرەکانیتری شێرپەنجە زیاددەکات.
  • هەرزەکارانی جگەرەکێش توشبوونی تەنگەنەفەسی دەچێژن سێ ئەوەندەی هەرزەکارانی تر کە جگەرە ناکێشن، وە بەڵغەم دروستدەکەن دو ئەوەندەی هەرزەکارانی ئاسایی.
  • هەرزەکارانی جگەرەکێش زیاتر سەردانی پزیشکی دەروونی، یاخود شارەزایانی دەروونی دەکەن، بەهۆی کێشەی سۆزداری و دەروونی کە زوو زوو توشی دەبن.
  • ئەو هەرزەکارانای جگەرەدەکێشن زیاتر ئەگەری بەکارهێنانی خواردنەوەی مەستکەریان (کهول و جۆرەکانی) هەیە، هەشت ئەوەندە ئەگەری بەکارهێنانی ‌حەشیشیان هەیە، وە بیست ودوو ئەوەندە ئەگەری بەکارهێنانی کۆکاینیان هەیە.
  • جگەرەکێشان هاوبەشی دەکات، لە توشبوون بە هەڵسوکەوتی نەشیاو، وەک: شەڕکردن، یان بەشداریکردن لە سەرجێی نەپارێزراو.

 

دەربارەی Razhan Kamil

خوێندکاری پزیشکی ددان و نوسەری بابەتی زانستی

ئەمەشببینە

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *