سەرەتا / تەندروستی / 4 یاسا بۆ ژیانێكى ته‌ندروست

4 یاسا بۆ ژیانێكى ته‌ندروست

ته‌ندروستى جه‌سته‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مێشكیكش هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جه‌سته‌ و مێشكمان ته‌ندروستبێت پێویسته‌ ئه‌م چوار یاسایه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین:

 

1) هه‌میشه‌ به‌سته‌ر یان سه‌لاجه‌ی ماڵه‌كه‌ت له‌ سه‌ر (40) پله‌ی فه‌هره‌نهایت یان كه‌متر دابنێ، چونكه‌ به‌كتریاكان له‌نێوان پله‌ی(40 بۆ 140)پله‌ی  فه‌هره‌نهایتدا زۆرترین  گه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستى ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ تۆ به‌كاریان ده‌هێنیت.

 

2) ئه‌و خۆراكانه‌ بكڕه‌ كه‌ ته‌ڕ و تازه‌ن و له‌و ناوچانه‌ به‌رهه‌م هاتون كه‌نزیك به‌ شوێنه‌كه‌ی خۆتن، چونكه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ناو هۆكاره‌كانى گواسته‌نه‌وه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ له‌ كاتى گواستنه‌وه‌دا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنى به‌كتریا و ڤایرۆسیان زیاتره‌.

 

3) له‌كاتى شۆرینه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌دا زۆر ئاگاداری ئه‌و سه‌وزه‌ و میوانه‌ به‌ كه‌ گه‌ڵایان پێوه‌یه‌، یانیش به‌رگى ده‌ره‌وه‌یان ساف نیه‌ و چاڵ چاڵه‌ وه‌ك”شلیك، په‌تاته‌، سه‌وزه‌كان”چونكه‌ به‌ڕێژه‌ 40℅ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنى به‌كتریایان زیاتره‌.

 

4) به‌رده‌وام له‌كاتى خواردن دروستكردندا خواردنه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى بكوڵێنه‌ به‌تایبه‌تی خواردنه‌ ده‌ریایه‌كان و هه‌موو شێوه‌كانى گۆشت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

هه‌میشه‌ هه‌نگوین بخۆ تا ته‌ندروست بیت

هەنگوین یەکێکە له‌و خۆراكه‌ سروشتیانه‌ى به‌هۆى جۆاروجۆرى پێكهاته‌كانى ناوى و سودبه‌خشیانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *