سەرەتا / فێرکاری / به‌ڕێوه‌به‌ره‌ زیره‌كه‌كان ئه‌م ته‌كنیكانه‌ به‌كارده‌هێنن

به‌ڕێوه‌به‌ره‌ زیره‌كه‌كان ئه‌م ته‌كنیكانه‌ به‌كارده‌هێنن

له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا و گۆڕانى شێوازى ژیان ئیتر شێواز و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ كارى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌كه‌ن ده‌گۆڕێن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر جاران كه‌سانى به‌ ته‌مه‌ن به‌هۆى ئه‌زمونه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كرانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ئێستادا كه‌سانى زۆر گه‌نجیش به‌هۆى زیره‌كیه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.

جا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ته‌مه‌نێكى كه‌میان هه‌یه‌ و هه‌لى ئه‌وه‌یان بۆ دروستبووه‌ كه‌ ببینه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر پێویسته‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنیاندا چه‌ند ته‌كنیكێكى ساده‌ له‌بیر نه‌كه‌ن:

“پلاندابنێ و جێبه‌جێى بكه‌ و به‌دواداچونیش بۆ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى بكه‌”

هه‌موو كارێك له‌م ژیانه‌دا دوو ڕووى هه‌یه‌، ڕووى یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موان ده‌یبین، ڕووى دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌یبینن و ڕووه‌ شاراوه‌كه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ ڕووى دووه‌مدا تۆ به‌ وردى پلان بۆ كاره‌كانت دابنێ و جێبه‌جێشیان بكه‌ و به‌دواداچونیش بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یان بكه‌.

“با هه‌موان دۆستت بن، به‌ڵام كه‌سیان هاوڕێت نه‌بێت”

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكى قبوڵكراوبیت لاى هه‌موان، هه‌وڵبده‌ دۆستى هه‌موو كارمه‌نده‌كانت بیت و هیچ جیاوازى له‌نێوانیاندا نه‌كه‌یت، هیچ كه‌سێكیان به‌ تایبه‌تى نه‌كه‌یته‌ هاوڕێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌دا كارمه‌نده‌كانت ڕقیان لێت ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كۆتاییه‌كه‌ى به‌ شكشتى تۆ و كاره‌كه‌ت كۆتاى دێت.

“گوێگرێكى باش به‌ به‌ڵام باوه‌ڕپێكه‌رێكى خراپ به‌”

هه‌وڵبده‌ گوێ له‌ پێشنیار و هه‌ر قسه‌یه‌ك بگریت كه‌ كارمه‌نده‌كانت ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وانه‌یان جێ به‌جێ بكه‌ و بیانخه‌ره‌ پێش چاوت كه‌ گرنگن بۆ كاركه‌ت.

“به‌ سیسته‌م كاربكه‌ و دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ى خۆت ببیته‌ خاڵى سه‌ره‌كى”

هه‌وڵبده‌ پله‌وپایه‌ و ئه‌ركى كه‌سانى ده‌وروبه‌رت دیاریبكه‌یت و دوریش بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ببیته‌ خاڵى سه‌ره‌كى، به‌شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بهێنیت گه‌ر تۆ نه‌بیت هیچ شتێكى تر نابێت و هیچ شتێك باش نابێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ره‌و شكستت ده‌بات.

“تواناى كارمه‌نده‌كانت به‌رزبنرخێنه‌ و سوپاسیان بكه‌”

له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ به‌ كه‌ تواناى كارمه‌نده‌كانیان به‌رزده‌نرخێنن و سوپاسیان ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌تكاته‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكى قبوڵكراو.

“ئامانج بۆ خۆت و كارمه‌نده‌كانیش دابنێ”

ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ بێ ئامانجن له‌ ژیاندا هه‌رچه‌ند خاوه‌نكاریش بن سه‌ركه‌وتوو نابن، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئامانجێك دابنێ تا خۆت و كارمه‌نده‌كانت له‌پێناویدا تێبكۆشن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌ره‌وپێشبردنیان.

“كۆبوونه‌وه‌ بكه‌”

زۆرێك له‌ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ بابه‌تێكى ڕۆتینى ناوده‌به‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر كردووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕاستیه‌كان كۆڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ردامه‌زراوه‌یه‌كن، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانت و شكست و سه‌ركه‌وتن و داهاتوى ده‌زگاكه‌تیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكه‌.

ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه‌ چه‌ند ته‌كنینك و خاڵێكى ساده‌بوون كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى به‌ ئه‌زمونه‌وه‌ په‌یڕه‌وكراون و ده‌شكرێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گه‌نج و كه‌م ئه‌زمونه‌كان سودیان لێ وه‌ربگرن.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *