سەرەتا / فێرکاری / بڕوابه‌خۆبوون كلیلى هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌

بڕوابه‌خۆبوون كلیلى هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌

“شكست” و “سه‌ركه‌وتن” دوو لاى یه‌ك هاوكێشه‌ن كه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌زمونى ده‌كه‌ین و پێى ده‌وترێت ژیان، له‌وانه‌شه‌ زۆربه‌مان ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ هاتبێت به‌ مێشكماندا “بۆچى كه‌سانێك هه‌ن سه‌ركه‌وتووترن و هه‌میشه‌ لاى قورسى هاوكێشه‌كه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یه‌ ده‌بێته‌ به‌شیان؟” شیكارى ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك وشه‌یه‌ ئه‌ویش “متمانه‌ به‌خۆبوونه‌” چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌شیانه‌ هه‌م خۆیان ده‌ناسن هه‌م تواناكانیان و هه‌میش متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌.

پڕۆفیستۆ پیته‌ر ئیكنۆم، شاره‌زاى بوارى ده‌رونناسى شیكارى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌مان بۆ ده‌كات و چه‌ند ڕێگه‌یه‌كمان بۆ پێشنیار ده‌كات به‌ مه‌به‌ستى زیادكردنى هه‌ستى متمانه‌به‌خۆبوون و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

“دوركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌سانى نه‌رێنى و هه‌سته‌ ئه‌رێنییه‌كانت زیادبكه‌”
زۆركات له‌ناو خێزان و هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ماندا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ سه‌ركۆنه‌مان ده‌كه‌ن و هه‌ڵه‌كانمان ده‌خه‌نه‌وه‌ به‌رچاو، له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م دوركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ و هه‌وڵبده‌ باوه‌ڕبه‌خۆت بهێنیت كه‌ تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتویت، چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌سته‌ ئه‌رێنییه‌كانت زیاتر ده‌كات.

 
“زمانى جه‌سته‌ت بگۆڕه‌”
هه‌وڵبده‌ زمانى جه‌سته‌ت بگۆڕیت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ زمانێك بێت نیشانده‌رى باوه‌ڕ و متمانه‌ت بێت، بۆنمونه‌ كاتێك قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌كه‌یت سه‌یرى چاوه‌كانى بكه‌ و دوركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ى سه‌یرى پێكانى یان زه‌وییه‌كه‌ بكه‌یت، پاشان به‌ ده‌نگێكى ئارام وشه‌ى به‌هێز به‌كاربهێنه‌.

 
“هه‌میشه‌ چانسى دووه‌م هه‌یه‌”
كه‌ شكستت هێنا له‌ كارێكدا یان هه‌وڵى یه‌كه‌مدا بۆ ئه‌نجامدانى كارێك پێت وانه‌بێت كۆتاى هه‌موو شتێكه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بزانه‌ هه‌ندێك كات سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كان پێویستیان به‌ شكست هه‌یه‌ وه‌ك پێشه‌كى.

 
“ئاماده‌كاربه‌”
هه‌میشه‌ ئاماده‌كارى بكه‌ بۆ كاره‌كانت، چونكه‌ ئاماده‌كارى كردن بۆ كاره‌كانت ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ باوه‌ڕت به‌ سه‌ركه‌وتن زۆرتربێت.

 
له‌َگه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین كه‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون هاوشێوه‌ى ته‌واوى به‌هار و بابه‌ته‌ نابه‌رجه‌سته‌كانى ترى ژیان كه‌ ده‌بنه‌ هۆى سه‌ركه‌وتن بابه‌تێكى دروستكراوه‌ و نه‌وه‌ك به‌خشراو به‌ واتایه‌كى تر دیارییه‌كى خوداى نیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونى مرۆڤه‌كان پێىان به‌خشرابێت، به‌ڵكو دیارییه‌كه‌ كه‌ به‌هۆى په‌روه‌رده‌ و ژینگه‌ و شێوازى ژیان و كه‌سایه‌تى كه‌سه‌كه‌وه‌ دروستده‌بێت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *