سەرەتا / فێرکاری / توانا و به‌هره‌ شاراوه‌كانى ناخى خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ و ببه‌ به‌ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو

توانا و به‌هره‌ شاراوه‌كانى ناخى خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌ و ببه‌ به‌ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو

“هیچ مرۆڤێك له‌م ژیانه‌دا به‌بێ توانا و به‌هره‌ له‌دایك نه‌بووه‌، به‌هره‌ و تواناكانى هیچ مرۆڤێكى تریش له‌وى تر ناچن” تیگه‌یشتن له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ كارێكى قورست نه‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پیاده‌كردنى له‌ ژیانى ڕۆژانه‌دا و گونجاندنى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كێشه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ى كه‌ ڕۆژانه‌ دێته‌ ڕێمان قورسه‌.

دكتۆر مایك میكاڵۆویز، شاره‌زا له‌بوراى ده‌رونى ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌ چه‌ند خاڵێك توانا و به‌هره‌ شاراوه‌كانى ناو ناخمان بدۆزینه‌وه‌ و سودیان لێ وه‌ربگرین و وه‌ك هۆكارێك به‌كاریان بهێنین بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

 

“گوێ له‌ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت بگره‌”

هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ین كه‌ حه‌زمان له‌ چییه‌ و دڵمان به‌چى خۆشه‌، به‌ڵام ئایا هه‌رگیز بیرمان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ چیدا باشین؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ گوێ له‌ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت بگره‌. بۆنمونه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت ڕۆژان پێت بڵێن كه‌ تۆ له‌ چیدا باشیت و ده‌ست خۆشیت لێ بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانت له‌و كاره‌ى كه‌ تێیدا باشیت،  له‌وانه‌یه‌ تۆ هه‌رگیز بیرت له‌وه‌نه‌كردبێته‌وه‌ كه‌ گوێیان پێبده‌یت و گوێیان لێبگریت، به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ گوێیان لێ بگریت، چونكه‌ ئه‌وان ڕه‌فتار و كاره‌كانى تۆ باشتر ده‌بینن و هه‌ستى پێده‌كه‌ن نه‌وه‌ك خودى خۆت.

 

“ودبه‌ره‌وه‌ كه‌ چ شتێك به‌ده‌ستته‌وه‌ ئاسانه‌ و هه‌ست ناكه‌یت كه‌ له‌سه‌ر شانت قورسه‌”

له‌كاتى ئیشكردندا سه‌رنج بده‌ و تێبینى بكه‌ له‌وه‌ى چ كارێك له‌به‌رده‌ستتدا ئاسانه‌ و هه‌ست به‌ قورسى ناكه‌یت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ساده‌ترین نیشانه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بزانیت كه‌ تۆ ده‌ستڕه‌نگینیت له‌و كاره‌دا و به‌هره‌ت هه‌یه‌ تیایدا.

 

“دیقه‌ت بده‌ كه‌ حه‌زبه‌ چ شتێك ده‌كه‌یت”

زۆركات ئه‌م قسه‌یه‌مان بیستووه‌ كه‌ ده‌ڵێت “حه‌زت به‌ هه‌چ كارێك كرد له‌و شته‌دا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بیت” ئه‌م وته‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تى واتاى ئه‌م خاڵه‌ ڕونده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ مرۆڤه‌كان حه‌ز به‌ هه‌چ شێك بكه‌ن و سه‌كه‌وتووبن له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ر شتێكدا ئه‌وه‌ واتاى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ به‌هره‌دارن له‌و شته‌دا و به‌خۆیان نه‌زانیوه‌.

 

“متمانه‌ت به‌ هه‌موو سه‌كه‌وتن و به‌هره‌كانت هه‌بێت”

هه‌میشه‌ متمانه‌ت به‌ هه‌موو به‌هره‌كانت هه‌بێت و وامه‌زانه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه‌ به‌ده‌ستیان ده‌هێنیت ته‌نیا ڕێكه‌وتن، به‌ڵكو له‌وه‌ تێبگه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه‌ به‌ده‌ستیان ده‌هێنیت له‌ به‌هره‌ و تواناكانى خۆته‌وه‌یه‌، نه‌ ڕێكه‌وته‌ و نه‌ هه‌له‌.

 

“به‌راوردى خۆت له‌گه‌ڵ كه‌سى تر مه‌كه‌”

ئاگاداربه‌ هه‌رگیز به‌راوردى تواناكانى خۆت له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت مه‌كه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌و به‌هره‌یه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌یه‌تى تۆ نیته‌ و ئه‌وه‌شى كه‌ تۆ هه‌ته‌ ئه‌و خۆزگه‌ى پێ ده‌خوازێن، ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌ردووكتان یه‌ك به‌هره‌تان هه‌یه‌ بۆچى ئێوه‌ دوو مرۆڤى جیاوازن.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *