سەرەتا / فێرکاری / خۆت له‌و ترسه‌ ڕزگاربكه‌ له‌به‌رده‌م كامێرادا توشی ده‌بیت

خۆت له‌و ترسه‌ ڕزگاربكه‌ له‌به‌رده‌م كامێرادا توشی ده‌بیت

هه‌ندێك كه‌س ده‌ترسن، هه‌ندێكیشیان شه‌رمده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان قسه‌یان بۆ نایه‌ت و ئه‌وانه‌ى تریش كاتێك فۆتۆ یان ڤیدیۆى خۆیان ده‌بیینه‌وه‌ ڕقیان له‌خۆیانه‌” ئه‌مانه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵێك بابه‌تى ده‌رونین و زۆر به‌ ئاسانى چاره‌سه‌رده‌كرێن.

ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگارییه‌كن كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه‌ پێشنیاركراون بۆ ڕزگاربوون له‌و گرێ ده‌رونییه‌ى كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كامێرا هه‌مانه‌:

سه‌یرى كامێرا مه‌كه‌
له‌كاتى قسه‌كردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا یان قسه‌كردن بۆ په‌یامنێرێك سه‌یرى كامێرا مه‌كه‌ و هه‌وڵبده‌ هۆش و ئاگاییت لاى په‌یامنێره‌كه‌ یان پێشكه‌شكاره‌كه‌ و پرسیاره‌كانى بێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ترسه‌كه‌ت.
له‌ دڵته‌وه‌ قسه‌بكه‌ و هه‌وڵى قسه‌دروستكردن مه‌ده‌
هه‌وڵمه‌ده‌ قسه‌ى دروستكراوبكه‌یت، به‌ڵكو ئه‌و قسانه‌ بكه‌ كه‌ دڵ و مێشكت ده‌یانڵێن له‌باره‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ لێتده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر فشارت له‌سه‌ر دروستبێت و له‌كامێرا بترسیت.
كورتبڕى بكه‌
هه‌وڵبده‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌یت مافى خۆیان پێ بده‌یت، به‌ڵام كورتبڕیشیان تێدابكه‌یت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ حه‌ز به‌وه‌ناكه‌ن له‌گه‌ڵ كامێرا ڕووبه‌ڕووببنه‌وه‌ پێویستناكات له‌ سه‌ره‌تاى ڕاهاتنیان له‌گه‌ڵ كامێرا زۆر له‌به‌رده‌میدا بمێننه‌وه‌.
مرۆڤ كامێراى داهێناوه‌ نه‌وه‌ك كامێرا مرۆڤى دروستكردبێت
ئه‌و ڕاستییه‌ بزانه‌ كامێرا ئامێرێكى بێگیانه‌ وه‌ك مۆبایله‌كه‌ى ده‌ستت و هیچ جیاوازییه‌كیان نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و ترسه‌ى هه‌ته‌ ترستنیه‌ له‌ خودى ئامێره‌كه‌، به‌ڵكو ترسه‌ له‌وه‌ى كه‌ شۆخوشه‌نگ یان نایاب ده‌رنه‌كه‌ویت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ كامێرا ته‌نیا ئامێرێكه‌ و داهێنراوێكى ده‌ستى مرۆڤه‌ وه‌ك هه‌ر داهێنراوێكى تر.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *