سەرەتا / فێرکاری / خۆت له‌و دیواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ڕزگاربكه‌ كه‌ له‌ده‌ورى خۆت دروستت كردووه‌

خۆت له‌و دیواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ڕزگاربكه‌ كه‌ له‌ده‌ورى خۆت دروستت كردووه‌

دروستكردنى دیوارێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ده‌ورى خۆمان و نه‌به‌ستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و خۆحه‌شاردان له‌پاڵ ئه‌م دیواره‌دا یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونیانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا پێوه‌ى بناڵێنێت و هیچ هه‌ستيشى پێى نه‌كات.

 
ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر نمونه‌ كرداییه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن  په‌یوه‌ستن به‌ تیمێكى وه‌رزشى دیاریكراوه‌وه‌ یان یاریزانێكه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌شبینێت  ئه‌و یاریزانه‌ى كه‌ ئه‌و زۆر په‌یوه‌سته‌ پێیه‌وه‌ ده‌چێته‌ یانه‌كه‌ى تر یان هه‌مان ئه‌و یانه‌یه‌ى كه‌ ئه‌و ڕقى لێیه‌تى، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى خووه‌كه‌ى خۆى نابێت و به‌رده‌وامده‌بێت له‌و دیواره‌ى كه‌ دروستى كردووه‌.

 
نمونه‌یه‌كى ترى ئه‌م دیواره‌ بریتیه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى یان سیاسى یان داراییه‌وه‌ دیوارێك له‌ ده‌ورى خۆیان دروستده‌كه‌ن و ئاماده‌ نین له‌گه‌ڵ كه‌س یان شوێن یان لایه‌نى تر مامه‌ڵه‌بكه‌ن جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ لایان په‌سه‌نده‌.

 
ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ بپرسین، هۆكاری ئەمە چییە؟ و كاریگەری چییە لەسەرمان لەڕووی كۆمەڵایەتی و چۆن چارەسەری بكەین؟

وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌ زۆر به‌ ساده‌ى شیكار ده‌كه‌ین و له‌وه‌شه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین، ئێمە، وەك مرۆڤ، بەم شێوەیە پەرەمانسەندووە. باو و باپیرانمان لە كاتی خۆیدا، خۆیان دەكرد بە كۆمەڵ و لەدژى سروشت و كۆمەڵانی تر خۆیان ڕێكدەخستەوە بۆ ئەوەی بتوانن گەشەبكەن و وەچە بخەنەوە. وەچەكانیشیان (كە ئێمەین) بەهەمان شێوە وەكو باو و باپیرانیان لێهاتووە و لەسەر هەمان ڕێچكە بەردەوامین لەدروستكردنی كۆمەڵ و دیوار لەدەوری كۆمەڵەكانمان.

 
زانینی ئەوەی كە خۆمان و دەوروبەرەكانمان كێین؟ هەستێكی ئاساییشانەمان پێدەبەخشێت و دڵنیاییەكی نه‌رێنیمان پێدەبخشێت دەربارەی ئەوانەی كە هاوڕامان نین و ئەمەش وامان لێدەكات زیاتر هەستێكی ئەندامێتیمان هەبێت بۆ گروپێك یاخود كۆمەڵێك لەدژ كۆمەڵێكی تر.

 
هه‌مو ئه‌مانه‌ به‌زانینى ئه‌و ڕاستییه‌ى ئەم خۆ دوورخستنەوەیە زیاتر دەمانخاتە مەترسییەوە وەك لەئاسایش، چونكە دەكرێت بگەینە خاڵێك كە تیایدا بەرەو توندڕەوی بچین لەدژ دەوروبەرەكانمان بەهۆی بیرۆكەكانی كۆمەڵەكەمانەوە. چارەسەری ئەمەش ئاسانە، پێویستە دیاری بكەین دوژمنە راستەقینەكانمان كێن؟ و چۆن رووبەڕوویان ده‌بینەوە؟ وەكو كێشەی كۆمەڵایەتی و كەسانی تاوانباری خاوەن تاوانی مەترسیدار، ئه‌مه‌ سه‌رڕاى ئه‌وه‌ى پێویسته‌ ڕێگەیەك بدۆزیته‌وه‌ بۆ ئەوەی بتوانیت كەسانی نەناسراو زیاتر بناسیت و بیانكەیتە هاوەڵی خۆت و چیتر لات نامۆ نەبن.

 
دەتوانیت سەردانی بابەتێكی تری وێبسایتەكەمان بكەیت لەڕێی ئەم لینكەوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی ئەم خاڵەی پێشوو

 
وه‌رگێڕانى: به‌ڵێن عه‌بدولكه‌ریم

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *