سەرەتا / فێرکاری / درۆكردن له‌گه‌ڵ خۆمان جۆرێكه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌؟!

درۆكردن له‌گه‌ڵ خۆمان جۆرێكه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه‌؟!

“ئێمە بەدرۆکردن لەگەڵ خودی خۆماندا پێویستیەیەکانی داهاتوومان دەخه‌ینە گرەوی حەزە کورت خایەنەکانی ئێستامان، دەکرێت بوترێت گەشەپێدان بە کەسایەتی تەنها بریتیە لە پڕۆسەی فێربوونی درۆکردن لەگەڵ خۆدی خۆتدا ” مارک مانسەن، لە باسی گەشپێدانی خوددا 2013.

هەرمرۆڤێک بەجۆرێک بیردەکاتەوە، لەمێشکیدا سیستەمێکی بیروبۆچونی جیگیری دروستکردووە. سروشتی مرۆڤ ڕێگەی نادات کامڵبێت و حەزیش بە جیاوازی ناکات، بۆیە زۆر جار مرۆڤ پەنا دەباتە بەر هەڵخەڵەتاندنی خودی خۆی تاوەکو بتوانێت ئەو باوەڕە لەخوێدا دروستبکات کە ئەو کارەی دەیکات ڕاستە یان ئەمە پێویستیەکە بۆی کە واش نییە، ئەمەش لە شێوازی قسەکردن و جل لەبەرکردن و مۆدێلی سەیارەو و خانوو …………هتدا ڕەنگی داوەتەوە.
زۆربەی ئەو هەستە ناخۆشانەی ڕۆژانە توشمان دەبن لە دوودڵی و خۆبەکەمزانین و …هتد } زۆربەیان دەرەنجامی ئەو ئەو شۆکە ده‌رونیانه‌ن کە بۆ خۆدزینەوە لەڕاستیەکان خۆمان بۆ خۆمانمان دراوستکردوون. ئێمە بۆمان گرنگنییە ڕاستیەکە چییە ئەوەمان لاگرنگە کە مێشکم قبوڵیەتی و لەگەڵ دەوروبەرەکەماندا دەگونجێت. کورد وتەنی “حەق ڕەقە “. کاتیک دێینە سەر هەڵدانەوەی سیستەمی بیروبڕوامان چەند درۆیەک بۆتە باو کەلەگەڵ خۆمانی دەکەین، زۆر جار ئەم هەڵخەڵەتاندنەی خۆمان شتێکی باشە زۆر جار یارمەتیمان دەدات و هێزمان دەداتێ لەکۆمەڵیک بارودۆخی نەخوازراو دەربازبین، زۆر جاریش بە پێچەوانەوە زیانمان لێ دەدات دەبێتە خاڵێکی لاوازی کەسایەتیمان:
“ئەگەر بتوانم …………..بەدەست بێنم ، ژیانم وا……….دەبێت”

ئێستا هەوڵبدە ئەم بۆشاییە پڕبکەیتەوە کەسێك دەکرێت بەم جۆرە پڕی بکاتەوە ئەگەر “هاوسەرگیری بکەم ژیانم خۆش دەبێت” کەسێک وای دەبینێت سەیارەیەکی نوی بکڕێت ژیانی خۆش دەبێت، کەسانێکی تریش هەن کە خۆش بەختی لە پارەدا دەبینەوە. ژیانی ئێمە بەم درۆیە دەڕوات بەڕێوە” ئەگەرفڵانە شتم هەبێت،ئەو کات ………… “، گوڕان بەشێکی ئارەزوی مرۆڤە دیارە مرۆڤ بەردەوام حەزی بە تاقیکردنەوەی شتی نوێیە، بۆیە هه‌میشه‌ خۆی دەخەڵەتێنێت بۆ بەردەوامبوون لەم یارییە لەگەڵ مێشکی خۆی، وای نیشاندەدات کە هێشتا ماویەتی بگاتە کامڵبوون.

لە بیرت بێت ژیان وەک میلی کاتژمێر وایە، هه‌میشه‌ دەخولێتەوه‌، هەرگیز ناوەستێت، بۆیە دەبێت فێربیت کە چێژ لەهەموو ساتە خۆش و ناخۆشەکانی وەبگریت. هەرچەندێک هەوڵبدەیت هه‌میشه‌ شتێک دەمێنێت بیکەیت، شوێنێک دەمێنێت بۆی بچیت، بۆیە گرنگ چێژ وەرگرتنە لەوەی دەیکەیت.

“ئەگەر کاتی زیارتم هەبوایە، فڵانە شتم دەکرد”
یەکێک لە باوترین ئەو درۆیانەی لەگەڵ خۆمانی دەکەین، ئەوە دایم دەمانەوێت شتێک بکەین، بەڵام كه‌ كاتێك دێته‌ سه‌ر کردار خۆمانی لێ دەدزینەوه‌. هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە “ئیمە نامانەوێت لە ژیاندا بێ ئامانج بین ” بۆ بەردەوامبوون لە ژیان هه‌میشه‌ پێویستمان بەوەیه‌ ئیشێکی تەواونەکراومان هەبێت تاوەکو تەواوی بکەین.

” ئەگەر ……………. م وت یان کردم، ئەوا خەڵکی بە ……م دەزانن”
ئەم دیاردەیە زۆرتر لەناو گەنجاندا باوە کە وتەی چواردەورەکەی لێ بۆتە مۆتەکەیەک و ناوێرێت بەهیچ جۆرێک ئەوەی لەناخیدا حەشاری داوە دەری ببڕێت، هەمیشە لە ترسی ڕەخنەی چوار دەورەکەیدا دەژیت. دەبێت هه‌میشه‌ ئەمەت لەبیربێت گرنگ نییە کە سەر دەکەویت یان دەدۆڕێت یانیش ئەوەی دەیڵێیت پێچەوانەی بیروبۆچونە باوەکەیە، خەڵکی هه‌میشه‌ بەچاک و خراپ باسی هەموو شتێک دەکەن، هیچ لەدەسەڵاتی تۆ دانییە کۆنتڕۆڵێ ئەوان بکەیت . “تاکە شت کە گرنگە لە ڕەفتارەکانتدا پێویستە لەگەڵ ناخی خۆت بگونجێن ” نەک درۆ لەگەڵ خۆت بکەیت هەوڵبدەیت شتێک بکەیت تەنها بۆئەوەی لەگەڵ کۆمەڵدا بڕۆیت، لەپێش هەموانەوە خۆت بخڵەتێنیت.

“هەموو شتێک باشە، هەموو شتێک خراپە”
هەموو شتێکی ژیان ڕێژەییە، دەکرێت کەسێک بەجۆرێک سەیری ژیان بکات کەسێکی تر پێچەوانەی ئەو بێت، جا چۆن دەرمانی نەخۆشی شەکرە نادرێتە کەسێک قاچێکی شکا بێت، ئاواش ناکرێت تۆ لە چاوی خۆتەوه‌ هەموو شتێک بەباش بۆ خۆت بزانیت، یان بەپێجەوانەوە دنیا لەخۆت بکەیت بە كونه‌ مشك، هەوو شتێک بە نه‌رێنى  جواب بدەیتەوە.

ئاماده‌كردنى: ڕێبوار لوقمان

دەربارەی Rebwar Luqman

خوێندکاریی قۆناغی سێیەمی بەشیی کیمیا لە زانکۆیی سلێمانی .

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *