سەرەتا / فێرکاری / ده‌ست به‌رزبكه‌ره‌وه‌ تا متمانه‌ت به‌خۆت زیاتر بێت

ده‌ست به‌رزبكه‌ره‌وه‌ تا متمانه‌ت به‌خۆت زیاتر بێت

بڕوا بە خۆبوون لە قوتابخانە کارێکی زۆر قورسە. من هەمیشە دەترسم لەوەی پرسیار لە مامۆستاکانم بکە بۆ دووبارەکردنەوەی شتێک کە لێی تێناگه‌م. تەنەنات ئەوکاتەشی وەڵامی راستی پرسیار دەزانم دەترسم لەوەی دەست بەرزکەمەوە. هاوڕێکانیشم هەستیان بەوە کردووە. ئەوان پیم ئەڵێن من زۆر دەترسم و خەڵکی نازانن کە بەراستی من زیرەکم! بەڵام من خۆم ئەناسم ئەزانم ئەتوانم باشتربم لە قوتانخانە، تەنها هیوادارم زۆربەى خەڵک تێبگەن کە من زیرەکم.

ئانا باشترین هاوڕێمە ئەو بەتەوای باوەڕی بەخۆی هەیە. هەتا ئەو پرسیار لە مامۆستا توندڕەوەکانیش دەکات، وەک ئەوەی هیچ شتێک ئەو نه‌ترسێنێت! من وەک ئانا متمانەم بەخۆم نیە، بەڵام ئەو ئەوەی بە بیرهێنامەوە کە “پرسیارکردن واتای ئەوە نیە کە کەسێکی گەمژیت، بەڵکو به‌واتاى ئه‌وه‌ دێت تەنها ئەتەوێت باشتر لە بابەتەکە تێبگەیت. هەروەها ئێستا پرسیار بکەیت باشترە لەوەی لە هەفتەکانی تردا بشڵەژێیت!”

ئەزانم کە بەدەستهێنانی نمرەی باش واتە ئەتوانم هەڵبژاردنی زیاترم هەبێت کە قوتابخانەم تەواودەکەم. یارمەتمدەدات بۆ ئەوەی درێژە بە خویندن بدەم یان باشتربم لە کارەکەمدا ئەگەر راستەوەخۆ دەستبەکار بکەم دوای خوێندن. ئانا ئامۆژگاری زۆرباشی هەبوو، بەڵام سێ خاڵی سەرەکی یارمەتیدەرم بوون بۆ ئەوەی باشتربم لەقوتابخانە، هەروەها بۆ تۆش یارمەتیدەر دەبن كه‌ بریتین له‌:

1. هەتا پرسیار زوو تر بکەیت باشترە

2. چاوەڕێبکە هەتا دوای وانەکە، دواتر بەتەنها قسە لەگەل مامۆستاکەت بکە، ئەگەر ئەترسی لە پرسیارکردن لە بەردەم هەموو هاوپۆلەکانتدا، هەروەها ئەتوانیت داوا لە هاورێیەکت بکەیت بۆئەوەی لەگەڵت بێت بەو شێوەیە بەتەنها نابیت.

3. گرنگی بەو کەسانە مەدە کە گاڵتەت پێ دەکەن لەوەی چاوەرێى دەکەیت بۆ ئەوەی باشتربیت، تەنها تەرکیزت لەلای ئامانجی کۆتایت بێت و مەهێڵە بیرۆکەی نەرێنی”بەتایبە لەکەسەنی کەوە” بیزارت بکەن.

به‌ڵام گرنگترین نهێنی کە ئانا پێ وتم ، ئەوە بوو وتی “لەبیرت بێت هەموو کەس لەوە ئەترسێت قسەی لە سەر بکەن، تەنانەت منیش! ئەوەی کە ئازام و پرسیارێک ئەکەم مانا ئەوە نیە کە من ناترسم!”

وه‌رگێڕانى: ئاودان عوسمان

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *