سەرەتا / فێرکاری / گرنگى زمانى جه‌سته‌ و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى

گرنگى زمانى جه‌سته‌ و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى

ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌مان تێبینیمانكردبێت كه‌ سه‌ركرده‌ و كه‌سه‌ ناوداره‌كانى جیهان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى وشه‌ زمانى جه‌سته‌ش به‌كارده‌هێنن، چونكه‌ ئه‌وان له‌ گرنگى ئه‌م شێوازه‌ تێده‌گه‌ن و ده‌زانن.

 

له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زمانى جه‌سته‌ و چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى و گرنگییه‌كه‌ى خراونه‌ته‌ڕوو.

 

زمانى جه‌سته‌ چییه‌؟

زمانى جه‌سته‌ یه‌كێكه‌ له‌ شێوازه‌كانى گفتوگۆكردن كه‌ تێیدا كه‌سى به‌رامبه‌ر له‌ڕێگه‌ى چه‌ند جوڵانه‌وه‌ و ته‌كنیكێكه‌وه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى تێده‌گه‌یه‌نێت، زۆركاتیش ئه‌م ڕێگایه‌ به‌ركاده‌هێنێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ به‌كارهێنانى وشه‌دا.

 

گرنگى به‌كارهێنانى زمانه‌ جه‌سته‌ چییه‌؟

وردبوونه‌وه‌ و لێكۆلێنه‌وه‌كردن له‌سه‌ر زمانى جه‌سته‌ له‌ ئێستادا له‌ جیهاندا یه‌كێكه‌ له‌ ڕێگا باوه‌كان بۆ زانیینى ڕاستيه‌كان و زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له‌ نێویشیاندا دامه‌زراوه‌ توێژینه‌وه‌ییه‌كان به‌كارى ده‌هێنن. بۆنمونه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ درۆده‌كه‌ن له‌كاتى قسه‌كردندا له‌ڕێگه‌ى زمانى جه‌سته‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانى دیاریده‌كرێن، چونكه‌ ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى شێوازى سه‌یركردنه‌كه‌یان و جوڵه‌ى ده‌ستیان و ماوه‌ى وه‌ستانى قسه‌كانیانه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانى درۆكردنه‌كه‌یان دیاریبكرێت.

 

له‌ هاوڕێیه‌تیدا زمانى جه‌سته‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ كاتێك كه‌ قسه‌ بۆ هاوڕێكه‌ت ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانى به‌ شتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵبوون، سه‌رى به‌رزبوو و سه‌یرى نه‌كردنى، یان شوێنێكى جه‌سته‌ى خوراند ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرنگیت پێ نادات.

 

له‌كاتى قسه‌كردن له‌ سیمینار و كۆڕ و بابه‌ته‌ هاوشێوه‌كاندا زمانى جه‌سته‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سى به‌رامبه‌ر به‌گوێره‌ى پێویست زمانى جه‌سته‌ى به‌كارهێنا یارمه‌تى به‌رامه‌به‌ره‌كه‌ى ده‌دات زۆر به‌ ئاسانى لێى تێبگه‌ن و په‌یامه‌كه‌ى لێ وه‌ربگرن.

 

نیشانده‌رى خۆشه‌ویستى و ڕقه‌، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆشنه‌وێت و ناته‌وێت ڕاسته‌وخۆ پێى بڵێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى زمانى جه‌سته‌وه‌ پێى ده‌ڵێت، ئه‌مه‌شه‌ به‌وه‌ده‌كرێت كه‌ تۆ له‌ڕێگه‌ى شێوازى قسه‌كردنت  و نزكنه‌بوونه‌وه‌ت لێى له‌كاتى قسه‌كردندا ده‌یسه‌لمێنیت. پێچه‌وانه‌كه‌شى بۆ ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستى زۆر ڕاسته‌.

 

چه‌ند نمونه‌یه‌ك بۆ به‌ئاسانى تێگه‌یشتن له‌ زمانى جه‌سته‌

“نینۆك خوارد”

به‌واتاى فشارى ده‌رونى دێت

 

“یاریكردن به‌ په‌نجه‌كان و ته‌قاندنیان”

به‌واتاى نائارامى و چاوه‌ڕوانیكردن دێت

 

“ده‌ستخستنه‌ ژێر چه‌ناگه‌”

به‌واتاى بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌تێك دێت

 

“ده‌ستخستنه‌ پشت و پیاسه‌كردن”

به‌واتاى هه‌بوونى كێشه‌ و چاوه‌ڕوانیكردنى ڕووداوێكى نه‌خوازراو دێت.

 

 

“له‌ژێره‌وه‌ و سه‌یركردن به‌ چاوى نیوه‌ كراوه‌”

به‌واتاى تاوانبارى و هه‌ستكردن به‌ تاوان دێت.

 

“چاوپرتاند و سه‌ر بادان”

به‌واتاى گۆمانكردن له‌ ڕاستى قسه‌یه‌ك یان بابه‌تێك دێت

 

“په‌نجه‌ خستنه‌ ژێر لوت و به‌رزكردنه‌وه‌”

به‌واتاى ڕ‌تكردنه‌وه‌ى بابه‌تێك دێت

 

“سه‌ر لاركردنه‌وه‌ به‌سه‌ر شانه‌كاندا”

به‌واتاى گوێگرتن به‌ بێتاقه‌ى دێت

 

“وه‌ستاندنى په‌نجه‌كانى هه‌ردوو ده‌ست به‌یه‌كه‌وه‌”

به‌واتاى ده‌سه‌ڵاتدارى دێت

 

“پیاسه‌كردنێكى ئارام”

به‌واتاى ئارامى و جێگرى ده‌رونى دێت

 

“شه‌قلێدان له‌ شتێك له‌كاتى ڕۆیشتندا”

به‌واتاى بێزاركردن دێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌

 

“ده‌ست خستنه‌ پشتى سه‌ر و ڕاكێشانى قاچه‌كان”

به‌واتاى ئارامى و سه‌ركه‌وتن دێت له‌ بابه‌تێكدا كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌یت

 

له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ زمانى جه‌سته‌ به‌كاربهێنین و دوربكه‌وینه‌وه‌ له‌ ته‌نیان به‌كارهێنانى وشه‌ و زاراوه‌، چونكه‌ زمانى جه‌سته‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌مان به‌ ئاسانتر لێمان تێبگه‌ن.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *