سەرەتا / فێرکاری / له‌ 5 خوله‌كدا ببه‌ به‌ كه‌سێكى داهێنه‌ر

له‌ 5 خوله‌كدا ببه‌ به‌ كه‌سێكى داهێنه‌ر

به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ كه‌ وشه‌ى داهێنه‌ر ده‌بیستین یان به‌ مێشكماندا دێت ڕاسته‌وخۆ بیركردنه‌وه‌مان بۆ لاى پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ و نه‌بیستراو ده‌چێت كه‌ پێشتر كه‌س ئه‌نجامینه‌دابێت و خاوه‌نى ناو و نازناو و ناوبانگێكى گه‌وره‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ مرۆڤى داهێنه‌ر ده‌كرێت به‌ كه‌سێكیش بوترێت كه‌ له‌كاتى دروستبوونى كێشه‌دا ناشه‌ڵه‌ژێت و چاره‌سه‌رێكى داهێنه‌رانه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌، ده‌كرێت به‌ كه‌سێكیش بوترێت كه‌ زیره‌كانه‌ چاره‌سه‌ر بۆ دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌ وڵاتێك یان كۆمپانیایه‌ك یانیش خێزانه‌كه‌ى ڕزگارده‌كات.

 

له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێگایه‌كى پێنج خوله‌كى و زۆر ئاسان خراونه‌ته‌ڕوو بۆ بوون به‌ كه‌سێكى داهێنه‌ر كه‌ بریتین له‌:

  1. ترسنۆك مه‌به‌ و تواناى بڕیاردانت هه‌بێت. له‌ ژیاندا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ وره‌به‌رزى و بڕوابه‌خۆبوونیان ته‌نیا تا كاتێك ده‌خایه‌نێت كه‌ كێشه‌یان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ كه‌ كێشه‌یان بۆ دروستبوو ڕاسته‌وخۆ تێكده‌شكێن و هیچ بڕیارێكیان پێ نادرێت و هیچ چاره‌سه‌رێكیشیان پێ ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت داهێنه‌ر بیت پێویسته‌ له‌كاتى كێشه‌كانتدا وره‌ت به‌رزبێت و نه‌شكێیت، چونكه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك كۆتاى دونیا نیه‌ و چاره‌سه‌ره‌یشى هه‌یه‌.

 

  1. له‌ قسه‌ى كه‌س مه‌ترسه‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌له‌ ژیاندا بڕیار ده‌ده‌ن و ئازان له‌به‌رئه‌وه‌ى كاریگه‌رن و جێ ده‌ستیان هه‌یه‌، قسه‌شیان له‌سه‌ره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ بیر له‌ لایه‌نى باشى قسه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ و بۆ بونیادنانى خۆت به‌كارى بهێنه‌، ئه‌وه‌شى كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بیخه‌ره‌ پشتى گوێت و بۆ یه‌ك چركه‌ش بیرى لێ مه‌كه‌ره‌وه‌.

 

  1. خۆت مه‌به‌سته‌ره‌وه‌ به‌ هیچ شتێك یان هیچ كه‌سێكه‌وه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ربه‌خۆ به‌. ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌میشه‌ له‌ لایه‌نێكن و خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه‌ به‌ بابه‌تێكى دیاریكراوه‌وه‌ ناتوانن ببنه‌ كه‌سێكى داهێنه‌ره‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ ده‌ترسن بڕیاره‌كه‌یان له‌ قازانجى لایه‌نه‌كه‌یان نه‌بێت.

 

  1. هه‌میشه‌ لایه‌نه‌ باش و كاریگه‌ر به‌رچاوبگره‌. له‌ ژیاندا له‌و كه‌سانه‌به‌ كه‌ پێشبینى باش بۆ بڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن و لایه‌نه‌ باشه‌كه‌ى وه‌رده‌گرن، چونكه‌ هه‌موو بڕیارێك وه‌ك چۆن ده‌رئه‌نجامى چاكى ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ش ده‌رئه‌نجامى خراپى ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ لایه‌نى باشى بڕیاره‌كه‌ له‌به‌رچاو بگریت.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *