سەرەتا / فێرکاری / هاكه‌ر كێیه‌ و چۆن هاكده‌كات؟

هاكه‌ر كێیه‌ و چۆن هاكده‌كات؟

به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له‌ ئێستادا له‌ حه‌زچووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بووه‌ته‌ پێویستى، هاكیش ئه‌و وشه‌ خراپه‌یه‌ كه‌ هه‌ربه‌كارهێنه‌رێكى ئینته‌رنێت له‌ یه‌كه‌م جاره‌وه‌ ده‌یبیستێت، له‌ ساده‌ترین وتاشدا به‌ماناى دزین و له‌ناوبردن و چونه‌ ناوسیستم یان هه‌ژمارى تایبه‌تى كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك دێت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ زۆرینه‌شمان ئه‌و پرسیاره‌ به‌ مێشكماندا هاتبێت، هاككه‌ر كێیه‌؟ چۆن هاكده‌كات؟ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ڕێگه‌ى ناساندنى جۆركانى هاكه‌ر و چۆنیه‌تى كاره‌كانیانه‌وه‌ ئاشناتان ده‌كات به‌و مه‌ترسییه‌.

هاکكه‌ر كێیه‌؟
لە ئاستی باڵادا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌ ئه‌ندازه‌ی تۆڕە‌كاندا شاره‌زان، به‌ڕاده‌یه‌ك زانیاریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن سیسته‌مه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی دیواری پاراستن بشكێنن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م كه‌سانه‌ خۆیان كه‌سانێكی ئاكادیمین و له‌م بواره‌دا شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك جار توانای كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی بواری پاراستن ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. هاككه‌ر له‌وانه‌یه‌ ته‌نها كه‌سێكبێت، به‌ڵام كاری چه‌ندین ساڵه‌ی گروپێك شیكارده‌كات و كه‌لێنه‌كانی ئاشكراده‌كات ئه‌مه‌ش نمونه‌ی هاككه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه‌ ئه‌گه‌رنا هه‌موو هاكه‌رێك ئه‌و توانایه‌ی نیە.

لە خوار ئەم كەسانەوە كەسانێك هەن كە بەڕادەیەكی سەرەتایی بە بوارەكەوە خەریكن و حەز بە كارەكە دەكەن، بەڵام توانایان بەرز نیە لەم بارەدا كەسانێك دەبنە نێچیریان كە بەكارهێنەری سەرەتایی كۆمپیوتەرن و ناتوانن بە تەواوی خۆیان بپارێزن.

كراكه‌ر كێیه‌؟
كه‌سێكه‌ كه‌ دوور له‌ هێڵی ئینته‌رنێت كارده‌كات و هه‌ڵده‌ستێت به‌ دزینی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سه‌ی پێی ده‌وترێت كراكه‌ر كه‌سێكی شاره‌زایه‌ له‌ زمانی به‌رنامه‌كاندا و خۆی به‌رنامه‌ داڕێژێكی بلیمه‌ته‌.
ئه‌م كراكه‌ره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ى كاتى به‌رنامه‌ كاتیه‌كه‌‌ دانراوه‌ و له‌ناوی ده‌بات، هه‌ندێك جار له‌ شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی بچوكیشدا ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌دابین ده‌كات. كاری ئه‌م به‌رنامه‌ بچوكه‌ش ته‌نها چالاككردنی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوه‌.

ئەم كەسانە خۆبەخشن هەندێكیان دژی داگیركاری كۆمپانیا گەورەكان ئەم كارە دەكەن و ئازادی بۆ بەكارهێنەری سیستەمەكان و سۆفتوێرەكان دابیندەكەن بێ بەرانبەر سۆفتوێرە هەرە گرانبەهاكانیش كراك دەكەن.

نوكه‌ر كێیه‌؟
به‌كه‌سێكی به‌د و خراپ ناویده‌كردوه‌ و كاری ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ته‌نها دروستكردنی فایلی زیانبه‌خشه‌و ده‌بێته‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی داتاو تێكدانی كاری هاردوێره‌كان، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ لە ئاستی كۆمەڵایەتیدا كەسانێكی تەندروستنین و لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا زۆرترین جار توشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن و به‌هۆی كاره‌ نه‌شیاوه‌كه‌یانه‌وه‌، دەخرێنە بەر چاكسازی كۆمەڵایەتی هەتا ئاسایی ببنەوە.

سیله‌ر كێیه‌؟
كه‌سێكه‌ ته‌نها ئامانج و ئاواتی دزینی ژماره‌ و حسابه‌ بانكیه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ نهێنیانه‌ له‌ كۆمپیوته‌ری نێچیرێكدا به‌كارده‌هێنرێت كه‌سی سیله‌ر كاتێك به‌ڕێگایه‌ك هه‌ڵده‌ستێت به‌دزینی ئه‌و ژماره‌ نهێنیه‌. ڕێگاكانی دزینی ئەم زانیاراینە پشت بەستنە بە دروستكردنی كراك و پاچ (فایلى تایبه‌ت به‌ شكاندنى كاتى به‌رنامه‌) و هەندێك جاریش بەرنامەی فری و بڵاوكردنەوەی بەتۆڕی ئینتەرنێتدا.

وه‌رگێڕانى: ڕابه‌ر سدیق

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *