سەرەتا / فێرکاری / وانه‌وتنه‌وه‌ ته‌كنیك و عه‌شقه‌ نه‌وه‌ك زانست

وانه‌وتنه‌وه‌ ته‌كنیك و عه‌شقه‌ نه‌وه‌ك زانست

ڕه‌نگه‌ به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌بێت كه‌ خاوه‌نى زانیارین و هه‌لیى كارى پێویستیشمان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ بۆئه‌وه‌ى وانه‌ بڵێینه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانین، له‌وانه‌یه‌ بترسین، یان ئه‌و توانایه‌مان به‌كارنه‌هێنابێت كه‌ زانیارییه‌كانمان بگه‌یه‌نین، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا له‌ڕێگه‌ى ڕزگاربوونمان له‌و كێشه‌یه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى خاوه‌ن ئه‌زمونه‌وه‌ پێشنیاركراون.

 

گرنگترین و باشترین ڕێگا پێشنیاركراوه‌كان بریتین له‌:

“خۆت ئاماده‌بكه‌ پێش وانه‌وتنه‌وه‌ و باوه‌ڕیشت به‌و زانیارییانه‌ هه‌بێت كه‌ هه‌تن”

وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت كه‌ ئه‌توانیت ببیته‌ وانه‌بێژێكى سه‌ركه‌وتوو، پاشان هه‌موو ڕۆژێك پێش وانه‌وتنه‌وه‌ خۆت ئاماده‌بكه‌ و پلان دابنێ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت بيڵێیته‌وه‌.

 

“تێمه‌كه‌وه‌ و هه‌وڵیش مه‌ده‌ كه‌س تێبخه‌یت”

زۆركات له‌كاتى وانه‌وتنه‌وه‌دا كه‌سێك یان خوێندكارێك ده‌یه‌وێت بتخاته‌ دۆخێكى ناله‌باره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكى له‌م شێوه‌ى وت ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا خۆت ئارامبه‌كه‌ره‌وه‌، دواتر هه‌وڵبده‌ به‌خه‌نده‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ بخه‌یته‌وه‌ باوه‌شى خۆى، بۆنمونه‌ بڵى قسه‌كه‌ت زۆر ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م دۆخه‌ت به‌سه‌ر بهاتایه‌ چیت ده‌كرد؟

 

“گرنگى به‌ حه‌زى خوێندكار یان فێرخوازه‌كانت بده‌”

وردبه‌ره‌وه‌ له‌ حه‌زى خوێندكاره‌كانت و به‌پێى حه‌زى خوێندكاره‌كانت وانه‌كه‌ بڵێره‌وه‌، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر حه‌زیان له‌وه‌یه‌ به‌شى ڕاهێنانى وانه‌كه‌یان زیاتر بێت ڕاهێنانى زیاتریان پێ بكه‌، ئه‌گه‌ر حه‌زیان لێیه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و شته‌كان ببین بیانبه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌.

 

“با ئه‌وان سه‌نته‌ر بن نه‌وك تۆ”

هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ فێرخوازه‌كانت خۆیان خۆیان فێربكه‌ن و تۆ ته‌نها سه‌رپه‌رشتیكه‌ر بیت، نه‌وه‌ك تۆ هه‌موو شتێك بیت كه‌سیش هیچ نه‌زانێت.

 

“به‌ عه‌شقه‌وه‌ فێر بكه‌ تا به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لێت وه‌ربگرن”

هه‌وڵمه‌ده‌ خۆت ده‌ربخه‌یت و كارێك بكه‌یت كه‌ خوێندكاره‌كانت بزانن تۆ هه‌موو شتێكیت و هه‌ر تۆش هه‌موو شتێك ده‌زانیت، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ عه‌شقى خۆت بۆ وانه‌كه‌ و خوێندكاره‌كانت ده‌ربخه‌یت تا ئه‌وانیش به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لێت وه‌ربگرن.

 

“ڕاپرسى و پێداچونه‌وه‌ بكه‌”

ڕاپرسى و پێداچونه‌وه‌ بكه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌شێوه‌ ته‌قلیدییه‌كه‌ وه‌ره‌قه‌ دابه‌شبكه‌یت تا خوێندكاره‌كانت بۆچوونى خۆیانت بۆ ده‌رببڕن، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ له‌ڕێگه‌ى وردبوونه‌وه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ى خوێندكاره‌كانت بۆ وانه‌كه‌ و نمره‌كانیان و خۆشویستنى خۆته‌وه‌ ڕاپرسى بكه‌یت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *