سەرەتا / فێرکاری / چوار هەنگاو بۆ سەركەوتن بەسەر ترس دا

چوار هەنگاو بۆ سەركەوتن بەسەر ترس دا

هەندێك جار ترس زیاتر لەو شتەی لێی دەترسیت ئیفلیجت دەكات، هەروەكوو ڕۆمانی (DUNE ) كە چیرۆكێكی زانستی خەیاڵیە پێناسەی ترس دەكات بە جوانی:

  • ترس بكوژی مێشكە
  • ترس ئەو مردنە بچووكەیە كە دەبێتە هۆی تێكچوونێكی تەواو
  • من ڕووبەڕووی ترسەكەم دەبمەوە
  • من ڕێگەی پێ دەدەم كە تـێپەڕ بكات ، وە كاتێك تێپەڕی كرد سەیری دەكەم، كاتێك ترسەكە ڕۆشت هیچ نامێنێت تەنها خۆم دەمێنمەوە.

ترس بە تەواوەتی شتێكی خراپ نیە، دروست كرواە وەك یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەوام بوونی ژیان، بۆ نموونە، ڕێگری لەوە دەكات بەسەر جادە داخراو و دوورەكان دا بڕۆیت، یان باوەڕ بكەیت بە كەسانی نامۆ ، وە یاخود كاتێك بكوژێك دواتدەكەوێت هیچ كاتێكت نابێت بۆ دووبارە بیركردنەوە و ڕاكردن باشترین چارەسەرە.

بەڵام هەموو كاتێك و ساتێك بكوژێك دوات ناكەوێت، وە شتی وا نزیكە لە مەحاڵەوە بۆ ڕوودانی. ئەگەر ئێمە نەتوانین ڕاستی لەگەڵ فكر و خەیاڵمان دا جیا بكەینەوە، ترس دەتوانێت ڕاستی بشێوێنێت، وە شتەكان ترسناكتر بكات زیاتر لەوەی كە لە ڕاستی دا هەیە. ئەگەر ئێممە نەتوانین دەستنیشانی ترسەكانمان بكەین بە شێوەیەكی باش، لەوانەیە تێكەڵ ببێت لەگەڵ متمانەمان دا ، وە زیندانمان بكات لە ناو قەفەسێك دا كە نەتوانین لێی ڕابكەین. ئەم زیندانە ڕێگریت لێ دەكات لە بەجێهێنانی شتەكان دا. خراپتر ئەوەیە كە دەتوانێ تواناكانت بڕوخێنێت و بیانپووكێنێتەوە. كەواتە چۆن ڕووبەڕووی ترس ببینەوە و سەركەوین بەسەری دا؟

1.ترسەكەت بخەرە ژێر ووردبینەوە

هەوڵ دان بۆ رەتكردنەوەی ترس وەكوو ئەوە وایە وای دابنێین برینێك (كە بوونی هەیە) هیچ بوونی نیە وە ئاوی لیمۆ بەسەر برینەكەدا بكەین. لە جیاتی فەرامۆش كردنی ترس ووردبینەكەت بێنە و هەوڵ بدە لەوەوە ترسەكەت ببینیت. ئەو شتە بە تەواوەتی بنووسە كە لێی دەترسیت، وات لێ دەكات چۆن هەست بكەیت؟ فشار، لەرزین، ئارەق كردنەوە، تێكچوونی گەدە. چی لە دەست دەدەیت بە هۆی ئەم ترسەوە؟ دەرفەتەكانت، بە دەست هێنانی ئامانجەكانت.

  1. خراپترین شت چیە كە روو بدات؟ ڕێژەی بۆ دابنێ

كاتێك دەبوایە فێری شۆفێری بین، هەموومان ترساوین. لەوە خراپتر دەبێـت چی رووبدات؟ لەوانەیە خراپ كردنی ئۆتۆمبێلەكە، كوشتنی پیادەیەك، یان كوشتنی ئاژەڵی دراوسێكەت؟ بەڵام ئەوە چۆن ڕوو دەدات؟ هەرچەندە ئەگەر تۆ لەوە دەترسیت، ئەوە دەگەیەنێت كە تۆ زۆر بە هەند وەرتگرتووە ، كەواتە تۆ لەسەر ڕێگەیەكی باشیت. شتە غەریبەكان چین لەم ڕووداوەدا؟بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لە بەریتانیا 11,000=0.00009% ئەگەری ئەوە  هەیە كە تۆ بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست بدەیت.  كەواتە مردن بە ڕووداوی هاتوچۆ  هەر وەكوو ڕێژەی مردنە بە هەورە بروسكە، وە یان بردنەوەی خەڵاتی ئۆسكار. وە ئەگەر یەكێك بە شێوەیەكی پارێزگار و باش شۆفێری بكات، خێرایی لە رادە بەدەر بەكار نەهێنێت و خەتەكان نەبڕێت، هیچ شتێك نیە كە دەبێت لێی بترسێت، ترس قەدی لە بەشی هەڵچوونی دەروونی مێشكمان دا هەیە. كەواتە ئێمە دەبێـت بیگوازینەوە بۆ بەشی چەپ (بەشی هۆكار)ی مێشكمان وە بە لۆجیكی\منطقی بیر بكەینەوە.

 

3.خۆت هەڵبدەرە ناو دەمی شێرەكەوە

هەروەكوو پێشتر وترا، ترس قەدی لە بەشی هەلچوونی دەروونی مێشكماندا هەیە. هەرچەندە لەوە قوولتر دەردەكەوێت لە رووبەرێك دا كە پێی دەگوترێت “amygdala” \ ئامیگداڵا، بە گشتی پێی دەگوترێت مێشكی مارمێلكەیی. بەشێكە لە بەشەكانی كۆئەندامی دەمار (هەست)، كە هێزی زیاتری لەسەر لەشمان هەیە. بە تایبەتی بەرپرسە لە پێداویستیە سەرەتاییەكانمان وەكوو برسێتی، خەو، هەروەها ترس. هەموو كەسێك لەگەڵ مێشكێكی مارمێلكەیی بچووك دا لە دایك بووە  وە گرانە كە كۆنترۆڵی بكەین چونكە دەكەوێتە بەشێكی زۆر قووڵەوە. بۆ ئەوەی خۆت بخەیتە ناو مەترسیەكەوە : چاوەكانت دابخە، وە خۆت هەڵبدەرە ناو مەترسیەكەوە. هەندێك جاریش یارمەتیدەرە ئەگەر كەسێك هەبێت پاڵت پێوە بنێت بۆ دەرەوەی سنوورەكانت. ترس یان دەپووكێتەوە یان زیاد دەكات، پابەندە بەوەی كە تۆ لێی رابكەیت یان ڕووبەڕووی ببیتەوە. بۆ ئەوەی ترس لە ڕەگ و ڕیشە دەربهێنین كات و ئارامی دەوێت، وە ناتوانین لە یەكەم هەوڵدان دا سەربكەوین. چونكە ئەو ترسە بەرنامە كراوە لە ناو مێشكمان دا. بەڵام ئێمە وەكوو مرۆڤ بەختەوەرین لە شتێك دا: توانای كشانی\پلاستیكی مێشكمان. بە واتای ئەوەی تا چەند مێشكت رووبەرووی هەمان شت بكەیتەوە زیاتر باشتر دەبیت تێیدا. كەواتە تا چەند زیاتر رووبەڕووی ئەو ترسە بكەیتەوە ئەوەندە زیاتر ئاسان ئەبێت بۆ بەرگەگرتنی.

  1. زۆر لە خۆت بكە بۆ پشوودان

(زۆركردن) و (پشوودان) دوو وشەی دژ بە یەكن، بەڵام پێناسەی بارودۆخێكی زۆر باش دەكەن. كاتێك تۆ دەچیتە دۆخی فشار و لەرزینەوە، ئەوە گرانە كە بتوانین كۆنترۆلی خۆمان بكەین كاتێك فشاری لەشمان بەرزە. مارمێلكە بچووكەكەی ناو مێشكمان فەرمان بە لەشمان دەكات. بۆچی زمانم دەیگرت كاتێك یەكەم جار لەبەردەم كۆمەڵێكی زۆ كەس دا قسەم دەكرد؟ وا هەستم دەكرد لەشم خیانەتم لێ دەكات و لە ژێر كۆنترۆل دام. ڕۆشتنە ناو ئەو حاڵەتەوە، ململانێیە بۆ دەربازبوون لێی. باشترین ڕێگا ئەوەیە كە پشوو بدەیت بە خۆت بە وەرگرتنی هەناسەی هاوسەنگ، ئەوە فشاری خوێنت كەم دەكاتەوە.

(Navy SEALs) بە بڕوای زۆرینە بە یەكێك لە باشترین یەكینەی سەربازی دادەنرێت لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئەوان تەكنیكێكیان بۆ بەهێزكردنی توانای ئەندێشەیی و دەروونی پەرەپێداوە وە هەروەها چۆنێتی مانەوە بە لەسەرخۆیی لە حاڵەتەكانی فشاردا، پێی دەگوترێت تەكنیكی هەناسەدانی 4×4 .

یەكەم جار بە قووڵی هەناسە وەربگرە بۆ 4 چركە، پاشان ئەو هەوایە لەناو سیەكانت دا بهێڵەوە، بۆ 4 چركە، دواتر هەناسە بدەرەوە بە لەسەرخۆیی لە ماوەی 4 چركەدا، دواجار هەناسەدانت بگرە بۆ ماوەی 4 چركە. بۆ پێنج جار ئەمە دووبارە بكەرەوە. بە پەیداكردنی ئەزموون دەتوانیت ماوەكەی درێژتر بكەیتەوە بۆ 10 جاران زیاتر.

دەربارەی Shadan I.Ali

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *