سەرەتا / فێرکاری / چۆن ده‌بیته‌ هاوڕێیه‌كى قبوڵكراو لاى كه‌سانى نه‌ناسراو

چۆن ده‌بیته‌ هاوڕێیه‌كى قبوڵكراو لاى كه‌سانى نه‌ناسراو

زۆركات ئێمه‌ى گه‌نجان كێشه‌ى ئه‌وه‌ماهه‌یه‌ ناتوانین خۆمان له‌گه‌ڵ كه‌سانى بێگانه‌ بگونجێنین یان خۆمانیا پێ بناسێنین به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌سایه‌تیمان قبوڵكراو بێت له‌لایان. له‌وانه‌یه‌ زۆركاتیش بپرسین،ته‌نیا وتنى وشه‌ى (چۆنى) به‌سه‌؟ كه‌ى پێویسته‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكى بێگانه‌دا بكه‌ین؟ چ دۆخێك گونجاوه‌ بۆ خۆناساندمان؟ پێویسته‌ یه‌كه‌م بابه‌ت كه‌ باسى ده‌كه‌ین چى بێت؟ ئه‌مانه‌ وتنیان ئاسانه‌، به‌ڵام په‌یڕه‌وكردنیان قورسه‌؟

له‌م بابه‌ته‌دا پێنج هه‌نگاوى ساده‌ خراونه‌ته‌ڕوو بۆ دروستكردنى دۆخێكى گونجاو بۆ قسه‌كردن و بوون به‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌سانى بێگانه‌ و نه‌ناساراودا:

 

وردبه‌ره‌وه‌ و فێربه

یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ده‌ستپێكردنى ئه‌م كاره‌ وردبوونه‌وه‌ و فێربوونه‌، چونكه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا بچینه‌ شوێنه‌ گشتیه‌كانى وه‌ك، بازاڕ، باخچه‌ گشتیه‌كان، مزگه‌وت، وێستگه‌ى پاس و شوێنه‌ گشتینه‌كاتى تر له‌ باره‌ى شێوازى پۆشین و حه‌ز و خۆشه‌ویستى و ڕه‌فتار و دڵته‌نگى و شێوازى ماڵه‌ و قسه‌كردن كه‌سانى تره‌وه‌ فێرببین.

 

پیان بڵى چۆنن

به‌ وتى چۆنى ده‌ستپێكه‌ و به‌و په‌ڕى گه‌رموگوڕییه‌وه‌ سڵاویان لێ بكه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وردبه‌ره‌وه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ى كه‌سى به‌رامبه‌رت چۆنه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌دۆخێكى وادا نه‌بێت كه‌ تۆ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌یت، له‌م دۆخه‌دا پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وى نه‌كه‌یت.

 

وادابنێ كه‌ ونبوویت

ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بشاره‌وه‌، وه‌ره‌قه‌ و قه‌ڵه‌مێك بخه‌ره‌ گیرفانته‌وه‌، وادابنێ كه‌ ناونیشانێك نازانیت و ونبوویت. سه‌ره‌تا ناونیشانه‌كه‌ له‌ كه‌سى مه‌به‌ست بپرسه‌، پاشان هه‌وڵبده‌ واده‌ربخه‌یت كه‌ تێناگه‌یت و داواى لێ بكه‌ت نه‌خشه‌ى شوێنه‌كه‌ت بۆ بكێشێت، هه‌نگاوى سێیه‌م هه‌وڵبده‌ داواى ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى بكه‌یت پێى بڵێ، ئه‌گه‌ر ناونیشانه‌كه‌م نه‌دۆزییه‌وه‌ ده‌توانم په‌یوه‌ندیت پێوه‌ بكه‌م تا یارمه‌تیم بده‌یت؟ ئه‌وكات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌بوو بۆ داواكه‌ت ده‌توانیت ببیته‌ هاوڕێى و بیناسیت، چونكه‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆن گرنگترین و تایبه‌ت تریش شته‌ لاى هه‌ر كه‌سێك.

 

پرسیار بكه‌

به‌ پرسیاركردن ده‌ست پێبكه‌، به‌ڵام هه‌وڵمه‌ده‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌ پرسیارى تایبه‌تى بكه‌یت؟ چونكه‌ هیچ كه‌س ئاماده‌ نیه‌ باسى شته‌ تایبه‌ته‌كانى بۆ كه‌سێكى نه‌ناسراو بكات، به‌ڵكو پرسیارى گشتى بكه‌ ده‌رباره‌ى دۆخى كۆمه‌ڵگا، ڕه‌فتارى خه‌ڵكى و بابه‌تێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ردووكتانه‌وه‌ هه‌بێت وه‌ك دوو تاكى یه‌ك شار.

 

بچۆره‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كان

هه‌وڵبده‌ بچیته‌ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ بۆت گونجاو نین و له‌گه‌ڵ چین و شێوازى ژیان و په‌یوه‌ستییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى تۆ ناگونجێن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌زمونى زیاترت پێ ده‌به‌خشێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووى قبوڵنه‌كردن و قسه‌ى ڕه‌ق و به‌ربه‌ست ببیته‌وه‌.

ئامانجى ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاهێنانى گه‌نجانه‌ بۆ تێكه‌ڵبوون و دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌كى باش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان، تا بتوانن ببنه‌ كه‌سێكى سودبه‌خش و چالاك كه‌ تواناى قبوڵكردن و تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ كه‌سانى بێگانه‌ و نه‌ناسراودا هه‌بێت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *