سەرەتا / فێرکاری / چۆن سیمینارێكى سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌شده‌كه‌یت

چۆن سیمینارێكى سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌شده‌كه‌یت

زۆرێك له‌ ئێمه‌ى گه‌نجان زانستمان پێیه‌، قسه‌زانیشین، ده‌شمانه‌وێت ده‌وورووبه‌ره‌كه‌مان به‌و زانست و زانیاریه‌ى كه‌ هه‌مانه‌ ئاشنابكه‌ین، به‌ڵام كێشه‌یه‌كى بچوكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ شه‌رمه‌كه‌ین بچینه‌ سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ و ئه‌وه‌ى هه‌مانه‌ بیده‌ین به‌ به‌رامبه‌ره‌كانمان.

له‌م بابه‌ته‌ فێركارییه‌ تایبه‌ته‌دا شێوازه‌كانى پێشكه‌شكردنى سیمینارێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو.

سیمینار چیه‌؟
(سیمینار) وشه‌یه‌كى ئینگلیزییه‌ و به‌كاردێت بۆ وه‌سفكردنى كۆبوونه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێك له‌ شوێنێكى دیاریكراو كه‌ مه‌به‌ستێكى ئه‌كادیمى (پیشه‌ى) یان زانستى كۆیانده‌كاته‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌لایه‌ن كه‌سێكى خاوه‌ن زانیارییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سى تر ده‌كرێت كه‌ له‌ڕووى ئاستى زانست و زانیارییه‌وه‌ نزمترن لێى.

نه‌خشه‌ یان پلانى سیمینار
نه‌خشه‌ یان پلانى سیمینار ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌یه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ بیه‌وێت ئه‌م كاره‌بكات پێوسته‌ ئه‌نجامیبدات، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ زانیاریت پێبێت به‌بێ دانانى نه‌خشه‌یه‌كى گونجاو ناتوانی ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ بگه‌یه‌نێت.

بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ سێ هه‌نگاوى ساده‌ بگریته‌به‌ر:
1. ئه‌و زانیارییانه‌ جیابكه‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بیانزانیت و زانیارى سه‌ره‌كین و بیانخه‌ره‌ سه‌ر داتاشۆوه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه‌ وایكردووه‌ تۆ بچیته‌ سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ گه‌یاندنى ئه‌و زانیاریه‌ پێویستانه‌یه‌.

2. ئه‌و زانیاریانه‌ بنوسه‌ره‌وه‌ له‌ پارچه‌ وه‌رقه‌یه‌كدا كه‌ پێویسته‌ بیانزانیت با له‌به‌رده‌ستدابێت، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربووه‌كانت پرسیارت لێ بكات و سودیان لێ وه‌ربگریت.

3. ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ مێشكتدا بپارێزه‌ كه‌ جوانه‌ بیانزانیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیره‌كتر ده‌رتده‌خه‌ن.

كاته‌كان دابه‌شبكه‌
كاتى سیمیناره‌كه‌ت بزانه‌، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر سه‌عاتێك كاتت هه‌یه‌ جیایبكه‌ره‌وه‌ بۆ كاتى قسه‌كردنى خۆت، كاتى پشوو و كاتى پرسیاركرد.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ
ئه‌مه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ لێى بترسین، ڕه‌نگه‌ بله‌رزین، عاره‌ق بكه‌ین، سوربینه‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاسانه‌، چونكه‌ زانست سه‌لماندویه‌تى ئه‌م شڵه‌ژانه‌ ده‌رونیه‌ ته‌نیا پێنج خوله‌كى سه‌ره‌تایه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ به‌هێزبێت ده‌توانێت به‌سه‌ریدا زاڵبێت، بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ت به‌سه‌رهات ده‌ست به‌مێزه‌كه‌وه‌ بگره‌، ئه‌گه‌ر مایكت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ توند بیگره‌، په‌ستان بخه‌ره‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ت كه‌ میوانه‌كان نایبین تا ئه‌و پێنج خوله‌كه‌ تێده‌په‌ڕێت و پاشان هه‌موو شتێك ئاساى ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و شتانه‌ى كه‌ پێویسته‌ ئاگامان لێیانبێت و ئه‌نجامیانبده‌ین له‌كاتى چونه‌ سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ.
– شێوازى قسه‌كردنت، نه‌ به‌په‌له‌ و نه‌ به‌خاوى قسه‌ بكه‌.
– ده‌سته‌كانت به‌كاربهێنه‌، به‌ڵام زیاد له‌پێویست نا.
– شێوازى ده‌ربڕینه‌كانت و قسه‌كردنه‌كانت با به‌شێوه‌یه‌كى ساده‌ و ئه‌كادیمیانه‌ بێت و ده‌نگت نه‌له‌رزێت.
– سه‌ر مه‌خه‌ره‌ سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت یان وه‌ره‌قه‌كه‌ت و ته‌نیا بیخوێنه‌ره‌وه‌، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ سه‌یرى ئاماده‌بووه‌كانیشت بكه‌یت.
– به‌ لارى یان به‌ لادا مه‌وه‌سته‌، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ ڕێك و گونجاو بوه‌ستیت و گرنگى به‌ هه‌موو گوێگره‌كانت بده‌یت.

كۆتاى سیمیناره‌كه‌ت
كۆتاى هه‌موو سیمینارێك یان گفتوگۆى كراوه‌یه‌ یانیش پرسیاره‌ له‌لایه‌ن گوێگره‌كانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى كه‌سى پێشكه‌شكار ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌وبكرێن له‌م به‌شه‌دا:

یه‌كه‌م:
ئارامبه‌ره‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانت وه‌ڵامى بده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ریش پرسیارێكیان لێ كردیت و نه‌تزانى یان كه‌سێك به‌ مه‌به‌ست ویستى ئازارتبدات و بتشكێنێت، ئه‌وا سه‌ره‌تا هیچ هه‌ڵمه‌چۆ، پاشان هه‌وڵبده‌ به‌ پرسیار وه‌ڵامى بده‌یته‌وه‌، بۆنمونه‌ بڵى “پرسیارێكى زۆر به‌جێیه‌ ئه‌گه‌ر من له‌ تۆ (ئێوه‌ى) بپرسم بۆچوونتان چى ده‌بێت؟” یان وه‌ڵامه‌كه‌ى بخه‌ره‌ كۆتا پرسیاره‌وه‌، ئه‌وكات یان كات نامێنێت یانیش ده‌توانى بڵێت “ئه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ من ده‌مه‌وێت وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌ كراوه‌ى بۆ ئێوه‌ى به‌ڕێز جێبهێڵم”.

دووه‌م:
هه‌رگیز هه‌وڵمه‌ده‌ كه‌س بپچڕێنیت له‌كاتى قسه‌كردندا، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیت به‌ لاواز و هه‌ڵه‌شه‌ وه‌سفبكرێت.

سێیه‌م:
به‌ سوپاس كۆتاى پێبهێنه‌ و سوپاى گۆێگره‌كانت بكه‌ كه‌ ئاماده‌بوون له‌كاتى خۆیان به‌تۆ ببه‌خشن و گوێت لێ بگرن.

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنى : ئاهه‌نگ حسێن

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …