سەرەتا / فێرکاری / چۆن کۆتایی بە مشتومڕه‌ بێزاركه‌ره‌كان ده‌هێنیت

چۆن کۆتایی بە مشتومڕه‌ بێزاركه‌ره‌كان ده‌هێنیت

یەکێک لە قورسترین بارودۆخە دەرونیەکانی ژیان مشتومڕە، جا ئەم مشتومڕە لەگەڵ ئەندامێکی خێزانەکەت یان هاوڕێیەکی خۆشەویستت یانیش کەسێکی  نەناسراو دا بێت. 

هەبونی ناکۆکی  ئەگەر نەشبێتە هۆی هەستکرد بە نائاسوده‌یى ئەوە دەبێتە  هۆی زیادکردنی  شڵەژانی دەروونی و پەستانی خوێن، زۆر کەس زۆر هەوڵدەدەن خویان لە ناکۆکی لەگەڵ کەسانی تر  بەهەرجۆرێک بێت لابدەن، لەکاتێکدا کەسانی تر هەن کە هەمیشە  بۆ مشتومڕکردن ئامادەن، ئەگەر تۆش لەو کەسانەیت کە مامناوەندن واتە حەز بە مشومڕی زۆر و بێ هودە ناکەن، بەڵام ئامادەن هەرچی پێویست بێت بیکەن ئەوا دەبێت ئەم خاڵانەی خوارە ڕەچاوبکەییت كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ بەنوسینەکانی نوسه‌رى ئه‌مریكى هالپرن Halprin خراونه‌ته‌ڕوو گرنگترینیان بریتین له‌:

 

“ڕاستیەکانی خۆت بزانە”

چەند جار ڕویداوە کە گرەوێکت لەسەر بابەتێكى، وەرزشی یان مێژووی یان کۆمەڵایەتی….هتد} کردوە، پاشان بۆت ڕونبۆتەوە کە تۆ بەتەواوی هەڵەبوویت؟ بەڵام لەبەرئەوەی  کە کەسێک زه‌مى به‌سه‌رداكردویت، پێداگرییت كردووه‌. ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌مه‌ ڕێگا هه‌ڵه‌كه‌یه‌، بۆیە هەردەم هەوڵبدە “لەهەردوو لاوه‌ سەیری بابەتەکە بکەیت”، پێش هەر مشتومڕێک بووه‌ستە و لەخۆت بپرسە، چی لەسەر ئەو بابەتە دەزانم؟ لەگەڵ کێدا گفتوگۆ دەکەم؟ بۆچێ خۆم دەخەمە ناو ئەم بارودۆخە؟ پاشان بڕیاربده‌.

 

“ئامادە بە بۆ بینینی ڕوانگەی بەرامبەرەکەت بۆ بابەتەکە”

پێویست ناکات هاوڕابیت لەگەڵ خەڵکی بۆ ئەوەی هەمان بیرووبۆچونت سەبارەت بەبابەتەکە هەبێت. هەرچۆنێک بێت ئەگەر دەتەوێت مشتومڕێک ببەیتەوە، دەبێت لەتواناتدا بێت لە چاوی بەرامبەرەکه‌تەوە جیهان ببینیت. بەهەنگاونان بۆ تێگەشتن لە مێشکی بەرامبەرەکەت و چۆنیەتی بیرکردنەوەی وادەکات بتوانیت تێ بگەیت کەچی کاریگەری لەسەریان دەبێت، لەوانه‌یە ئەوان هەست مەترسی بکەن یان نامورتاح بن یانیش بێزاربن وەیان شتێک بزانن کەتۆ نایزانیت. لەحاڵەتێکدا کە هاوخەمی خۆتیان پیشان بدەیت توندی گفوگۆکەتان کەمدەکات و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ گەيشتن بەچارەسەرێک.

 

“ئەگەر ناتوانیت کەسیکی مێشککراوە بیت لایەنی کەم واخۆت پیشان بدە كه‌ وایت” 

توندڕەوبوون لە مشتومڕدا یەکێکە لەخراپترین شێوەکانی بردنەوەی مشتومڕ. مەهێڵە بەرامبەرەکەت وابزانێت تۆ وەك دەڵێن “سەتڵێکت کردووە بەسەرى خۆتدا و ناتەوێت جێگرەوەکەی ببینیت” ئەگەر کەمێک واپیشان بدەیت کە بیرۆکەی بەرامبەرەکەتدا چویتەتەوە ، ئەوکات ئەو بۆچونەی  پێشنیازی دەکەیت بڕاوپێکراو ترە. هەروەها ئەگەری زیاترەوە دەتوانیت بۆچونی بەرامبەرەکه‌ت بگۆڕیت ئەگەر پێش جواب دانەوە کەمێک گوێ بگریت و  ڕێگە بە بەرامبەرەکەت بدەیت کە قسەبکات. پاشان پێشنیازەکەت بکەیت بەم جۆرە ڕێگەبدەیت مشتومڕەکە خۆی چارەسەر بێت.

 

“کۆنتڕۆڵێ هەستەکانت بکە”

بەپێ وتەكانى هالپێرن هەستەکانت ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەهەر ناکۆکیەکدا بەجۆرێک کاردەکەنە سەر هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە، بێجگە لەوەى هالپرین ئاماژەی بەوە کردووە کە توانایی ساردکردنەوەی هەڵچونەکان چەندە گرەنگە، چونکە ئەگەر تۆ زۆر توڕه‌بیت  بەڕاستەوخۆ کاردەکەیتە سەر بەرامبەرەکەت و ناکۆکیەکەتان قوڵتردەکەیتەوە. خەمی ئەوەت نەبێت کە ئەگەر بەهێمنی و ده‌رونێكى ساردەوە بەشداریی مشتومڕێک بکەیت بەلاواز دەربکەویت. بەدڵنیاییەوە ئەوە دەری دەخات کە کۆنتڕۆڵی مشتومڕەکە لای تۆیە و لەوانەیه‌ مشتومڕەکە  لەبەرژەوەندی تۆ کۆتایی پێ بێت.

 

“لەسەر ئەو بڕوایە بمێنەوە کە ناکۆکییەکە دەکرێت چارەسەر بکرێت”

ناکۆکیی هەستی خراپ لەخۆ دەگرێت، لەوانەیە کاتێک لەناوەڕاستی دەمەقاڵەیەکدایت لەگەڵ کۆمەڵیکدا قورس بێت کە وا خۆت ببینیت کە لەو سەرەوە بە شەرەفەوە لێ دێیتە دەرەوە. هەرچۆنێک بێت هەستکردن بەئومێد واتلێدەکات ڕونتر بیربکەیتەوە کە ئەمەش وادەکات بەهێزی مەنتیق بیبەیتەوە. وەک هالپرین ئاماژەی پێ دەدات “ئومێد ڕێگەت دەدات لە چەقی ناکۆکیەکاندا چارەسەر دروستبکەیت”. بەواتایەکی تر لەوانەیە ڕێگەچارەیەک بدۆزیتەوە بۆ چونەدەرەوە لە جەنگێکی داخراوە کە کەلەوە دەچوو هیچ چارەسەرێکی بەبێت. ئەمە ڕودەدات  لە پڕۆسەیەکی ئاسای چارەسەر کردنی کێشەدا لەمـێشکدا  کاتێک لەدەروەی سنوقەکە بیربکەیتەوە دەتوانیت بگەیت بەچارەسەرێک کە بۆ هەردوو لا گونجاو بێت.

 

“ڕێزی بەرامبەرەکەت بگرە”

زۆربەی دەمەقاڵێکان هیچ براوەیەکی ڕونیان نییە، لەوانەیه‌ ئەوەی ویستت بەدەستت هێنا، بەڵام ئایا ناوبانگت یان پەیوەندیەکەت ئەوەی ئەهێنا ؟!. مشتومڕێکی سەرکەوتوو هەرگیز  بە هەڵواسراوی نامێنێتەوە، بۆیە هەرگیز زمانێکی زبر بەکارمەهێنە تەنانەت بەرامبەر کەسێک کەلەوە ناچێت بیبينیتەوە، هەرگیز لەهەر مشتومڕێکدا هیچشتێک بە  شەخسی وەمەگرە.

 

دەربارەی Rebwar Luqman

خوێندکاریی قۆناغی سێیەمی بەشیی کیمیا لە زانکۆیی سلێمانی .

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *