شكست پڕۆسه‌یه‌كی تایبه‌تییه، واته له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێت. له‌وانه‌یه شكست بۆ كه‌سێك دواكه‌وتن بێت له گه‌یشتنی به شوێنی كاركردنی له‌رۆژێكدا، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی تر به‌فیڕۆدانی ساڵێك له ته‌مه‌نی و ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كانی بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دواكه‌وتنێكی بچووك له‌كاره‌كانیاندا به شكستێكی گه‌وره هه‌ژمارده‌كه‌ن، پێویسته هه‌وڵبده‌ن ئه‌م ترسه‌یان له‌ناوبه‌رن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌راستیدا ترس له شكستخواردن، زۆر خراپتره له شكست خۆی. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ترس بووه‌ته ڕێگریهكی گه‌وره بۆیان له هه‌وڵنه‌دان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شتی نوێ و ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی ههمهجۆر:
“باشترین وانه‌كانی ژیان له شكسته‌وه وه‌ریده‌گرین”
شكست ئه‌زموونێكی زۆر زیاترمان پێده‌بخشێت وه‌ك له سه‌ركه‌وتنێكی بێ به‌ربه‌ست.
“شكست سروشمان پێ ده‌به‌خشێت”
دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌مان بۆ ئاسان ده‌كات.
“شكست وامان لێده‌كات هه‌ست به لووت به‌رزی نه‌كه‌ین”
سه‌رنه‌كه‌وتن ساده‌مان ده‌كات و وامان لێده‌كات هه‌ست به‌یه‌كسانی بكه‌ین له‌گه‌ڵ چوارده‌ورماندا.
“قبوڵكردنی شكسته‌كانمان ڕێگه‌مان پێده‌دات ده‌رفه‌ته‌كان به‌بێ ترس بقۆزینه‌وه” سه‌رنه‌كه‌وتن له كاره‌كانماندا، كار ئاسانیمان بۆ ده‌كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی تر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان.
“شكستخواردن وا له سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌گات چێژیان زیاتر بێت”
ته‌نها له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌بینه‌وه، به‌های راسته‌قینه‌ی سه‌ركه‌وتنمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئارینا دلێر و به‌ڵێن عه‌بدولكه‌ریم