سەرەتا / فێرکاری / 5 ڕێگاى كرداى بۆ به‌هێزكردنى مێشك

5 ڕێگاى كرداى بۆ به‌هێزكردنى مێشك

ڕۆژانه‌ به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ كارده‌كه‌ین و به‌ركه‌وتنمان له‌گه‌ڵ بابه‌تى جۆراوجۆر هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانى مێشكمان هیلاك و ماندووده‌بێت، زۆرجاریش به‌هۆى ئه‌م هیلاكییه‌وه‌ تواناى به‌باشى بیركردنه‌وه‌ و كاركردنمان نامێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ پسپۆڕانى بوارى ده‌رونى 5 ڕێگاى ئاسانمان بۆ پێشنیارده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنى مێشكمان كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

 
1. هه‌وڵى زیاتر بده‌ تا مێشكت به‌هێزتربێت
نیورۆپلاستیسیتی بریتیە لە توانای مێشک بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی نوێی دەماری. کاتێک ئێمە کردارێک دووبارەدەکەینەوە بۆ باشتربوون تیایدا ئەو دەمارانە بەهێزدەکەین کە پەیوەستە بە بەو کارەوە، له‌ئه‌نجامیشدا مێشک هەمان کاردانەوەی دەبێت لە هەردوکاتی بەرجەستەکردن و هێنانە پێشچاوی کردارەکان.

 

2. ئاوات و ئامانجه‌كانت به‌ بێده‌نگى بهێنه‌ره‌ دى
تاقیکردنەوە دەروونزانییەکان سەلماندویانه‌، کاتێک باس لە ئامانجەکانت دەکەیت بۆ کەسێکى تر کەمتر ئارەزو بە ئەنجامدانیان دەکەیت، مێشکت بە هەڵە باسکردنەکە بۆ تەواوبونی ئەو کارە وەردەگرێت بە شێوەیەک کە تۆ ئەو ئامانجەت بە دەستهێنابێت.

 

3. پێبکەنە بۆ باشکردنی باری دەروونیت
کاردانەوەی ڕوخسار لەسەر مێشک بە شێوەیەکە کە مێشک توانای جیاکردنەوەی پێکەنینێکی ساختە و پێکەنینێکی ڕاستی نییە، لەبەرئەوە پێکەنینە ساختەکە هەمان کاردنەوەی فیسیۆلۆجی پێکەنینێکی ڕاستەقینەی هەیە، له‌ ئه‌نجامدا ماسولکەکانی ڕوخسار ئاماژە بە مێشکت دەدەن کە هەستی ئەرێنی بەرجەستەکەن.

 

4. له‌ گرفته‌كانى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تێبگه‌ و هاوسۆزیشى بۆ ده‌رببڕه‌
وادابنێ کە ئازاردنی هەستی کەسێک هەمان شێوەی شکاندنی ئێسکێکی بێت. ئەگەر بەم شێوازە بیربکەینەوە دەتوانین جیهانێکی باشتر بنیات بنێین و زیاتر له‌ یه‌كترى تێبگه‌ین و زیاتر هاوسۆزى یه‌كترى بن.

 

5. فشارى ده‌رونیت كه‌مبكه‌ره‌وه‌
لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانه‌ مێشک توانای جیاکردنەوەی ترسە ڕاستەقینە و دروستکراوەکانی نییە، واتە هەموو جۆرە فشارەکان هەمان کاردانەوەیان دەبێت لەسەرت، بەڵام لە کاتی فشاردا پێویستە هەناسەی قوڵ هەڵمژیت و هەناسەکە بدەیتەوە بە شێوەیەکی بەردەوام تا فشاره‌كه‌ت كه‌مببێته‌وه‌.

وه‌رگێڕانى: سۆكار عه‌بدولقادر

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *