سەرەتا / فێرکاری / 5 یاساى زێڕین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌ ژیاندا

5 یاساى زێڕین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌ ژیاندا

ژیان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ مرۆڤه‌كانى ناژین ئه‌گه‌ر ئامانجیان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كه‌س هه‌ن ئاسانتر به‌ ئامانجه‌كانیان ده‌گه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ ڕێگایان قورسه‌ و دره‌نگ به‌ ئامانج ده‌گه‌ن.

له‌م بابه‌ته‌دا پێنج یاسا زێڕینه‌كه‌ى ژیانمان بۆ خستونه‌ته‌ڕوو كه‌ ده‌بنه‌ هۆى كورتكردنه‌وه‌ى ڕێگا دوركان و زوتر گه‌یشتن به‌ ئامانج و بریتین له‌:

یاساى یه‌كه‌م “ئه‌و ئامانجانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ گرنگن بۆ تۆ و حه‌زت لێیانه‌”

هه‌میشه‌ ئه‌و ئامانجانه‌ هه‌ڵبژێره‌ و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانیا بده‌ كه‌ گرنگن بۆ ژیانت و حه‌زت لێیانه‌، نه‌وه‌ك ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى پێیان باشه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ تۆیت كه‌ باشتر له‌ هه‌ركه‌سێك خۆت ده‌ناسیت و ده‌زانیت چیت پێویسته‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌نیوه‌ى ڕێگادا واز له‌ هه‌موو شتێك بهێنیت و په‌شیمانبیته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات وه‌خته‌كه‌ى زۆر دره‌نگ ده‌بێت.

 

یاساى دووه‌م “با ئامانجه‌كانت زیره‌كانه‌ بن”

هه‌وڵبده‌ ئه‌و شته‌ى كه‌ ده‌بێته‌ ئامانجى ژیانت “په‌یوه‌ندیدار و ڕون و به‌ده‌ستهاتوو و دیاریكراو بێت”، چونكه‌ هه‌ر ئامانجێك ئه‌م خاسیه‌تانه‌ى تێدا نه‌بێت به‌ده‌ستهێنانیشى قورسه‌.

 

یاساى سێیه‌م “ئامانجه‌كانت بنوسه‌ره‌وه‌”

نوسینه‌وه‌ى ئامانجه‌ گرنگه‌كانت له‌سه‌ر پارچه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌ك، یارمه‌تیت ده‌دات ئامانجه‌كانت بناسیته‌وه‌ و به‌پێى كات پلانیان بۆ دابنێیت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كان له‌ مێشكدا بمێننه‌وه‌ ئه‌گه‌رى له‌بیركردن و فه‌رامۆشكردنیان زۆره‌.

 

یاساى چواره‌م “پلانێك دابنێ كه‌ كردارى بێت”

هه‌وڵبده‌ ئه‌و پلانه‌ى كه‌ بۆ ئامانجه‌كانت دایده‌نێیت كردارى و په‌یڕه‌وكراوبێت، نه‌وه‌ك خه‌یاڵى و په‌یڕه‌و نه‌كراو.

 

یاساى پێنجه‌م “به‌ سه‌بر و ئارامبه‌”

له‌ ژیاندا هیچ شتێك به‌ ئاسانى به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵكو پێویستى به‌ ئارامگرتن و خۆ بوردن هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تواناى ئارامگرتن و ڕۆیشتنت نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانت، قورسه‌ به‌ده‌ستیشیان بهێنیت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *