سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارى له‌ ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنى ئه‌رمه‌نه‌كاندا كرد له‌ وڵاتى ئه‌رمینیا

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارى له‌ ساڵڕۆژى كیمیابارانكردنى ئه‌رمه‌نه‌كاندا كرد له‌ وڵاتى ئه‌رمینیا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى نیسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و شڤان قه‌ره‌داغى، سه‌رۆكى به‌شى پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارییان له‌ ڕێوڕه‌سمى یادكردنه‌وه‌ى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ وڵاتى ئه‌رمینیا كرد.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانیكردنى وڵاتى ئه‌رمینیا له‌دواى ئه‌و بانگهێشتنامه‌ تایبه‌ته‌بوو كه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی وڵاتی ئه‌رمینیا و ڕێکخراوی گه‌نجانی ئه‌رمینیا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ یادکردنه‌وه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان كراین”.

وتیشى “ئه‌مڕۆ كه‌ ساڵڕۆژى یادكردنه‌وه‌ى جینۆسایده‌كه‌بوو به‌ دانانى تاجه‌گوڵینه‌ و ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكییه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى گه‌نجانى كوردى ئه‌رمینیا به‌شداریمانكرد”.

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌نیازین چه‌ند كۆبوونه‌ و چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌ت له‌ خزمه‌تى گه‌نجانى كوردستاندا له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بده‌ین.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *