سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارى له‌  یه‌كه‌مین دیدارى گه‌نجانى كوردستاندا كرد

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارى له‌  یه‌كه‌مین دیدارى گه‌نجانى كوردستاندا كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌م، تیمى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شداریان له‌ یه‌كه‌مین دیدارى گه‌نجانى كوردستاندا كرد كه‌له‌ هۆتێل ڕامادا سازكرابوو.

كه‌زى حوسێن، ئه‌ندامى تیمى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان بۆ به‌شداریكردن له‌ دیداره‌كه‌ به‌ پێگه‌ى ڕه‌سمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “به‌شداریكردنى ئێمه‌ دواى ئه‌و بانگهێشته‌ تایبه‌تییه‌بوو كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى كۆنفڕانسه‌كه‌وه‌ بۆمانكرابوو”.

وتیشى “ئێمه‌ وه‌ك تیمى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان هه‌وڵماندا به‌ به‌شداریكردن و تێبینیه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ تایبه‌تیانه‌ى كه‌ باسكران رۆڵى گه‌نجانى كوردستان و كاریگه‌رییان زیاتر ده‌ربخه‌ین و به‌رزبنرخێنین”.

هاوكات شه‌هران نه‌سره‌دین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و به‌شدار له‌  ديداره‌كه‌ له‌باره‌ى شێوازى كۆنفڕانسه‌كه‌وه‌ به‌ پێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند ” ئه‌نجامدانى كۆنفڕانس و دیدارى له‌م شێوه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌نجانى كوردستان، چونكه‌ جگه‌له‌وه‌ى هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر یه‌كترناسینى ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیه‌كان، چانسێكیشه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و كه‌سایه‌تیه‌ گه‌نجانه‌ى كه‌ له‌كاته‌ ئاساییه‌كاندا زه‌حمه‌ته‌ پێیان بگه‌ین”.

دیدارى گه‌نجانى كوردستان یه‌كه‌مین دیدارى تایبه‌ت به‌ گه‌نجانه‌ كه‌له‌ سلێمانى به‌ به‌شدارى چه‌ندین كه‌سى شاره‌زا به‌ڕێوه‌چوو.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *