سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سیمینارێكى تایبه‌ت به‌ ڕۆژنامه‌گه‌ى پڕۆفێشناڵ سازدا

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سیمینارێكى تایبه‌ت به‌ ڕۆژنامه‌گه‌ى پڕۆفێشناڵ سازدا

له‌ درێژه‌ى كار و پڕۆژه‌كانیدا ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان هه‌ستا به‌ سازدانى سیمینارێكى تایبه‌ت  به‌ ڕۆژنامه‌گه‌ى پڕۆفێشناڵ  بۆ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوسى پۆڵه‌ندى کۆننارد زاگۆرسکی سیارهی مارچیک.

سیمیناره‌كه‌ له‌ژێر ناونیشانى “ڕۆژنامه‌گه‌رى پڕۆفێشناڵ” له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس جگه‌ له‌ نیشاندانى به‌شێك له‌ كاره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانى خۆیان هه‌ستان به‌ باسكردنى شێوازى كاركردنیان و ئه‌زمونه‌كانیان له‌ بوارى ڕۆژنامه‌نوسیدا.

شادان عیزه‌دین، یه‌كێك له‌ به‌شداربووه‌كانى سیمیناره‌كه‌ به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “سازدانى سیمینارى له‌م جۆره‌ و وتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى له‌لایه‌ن كه‌سانى بیانیه‌وه‌ گرنگى و تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ بۆ گه‌نجان، چوكه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كرانه‌وه‌ى گه‌نجانى ڕۆژنامه‌نوسى كوردستان به‌ڕووى ده‌ره‌وه‌دا”.

لاى خۆشیانه‌وه‌ هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس کۆننارد زاگۆرسکی سیارهی مارچیک كه‌ به‌مه‌به‌ستى سازكردنى فیلێمى دیكیۆمێنتارى له‌ هه‌رێمى كوردستانن خۆشحاڵى خۆیان دربڕى به‌ ئاشناكردنى گه‌نجانى كوردستان به‌ دنیاى ڕۆژنامه‌وانى ده‌ره‌وه‌.

سیمیناره‌كه‌ ماوه‌ى دوو كاتژمێرى خایاند و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌نجان تیایدا به‌شداربوون و به‌ پرسیار و ئه‌نجامدانى گفتوگۆى كراوه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ كۆتایى پێهات.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *