سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى جلى زستانه‌ى ده‌ستپێكرد

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى جلى زستانه‌ى ده‌ستپێكرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى تشرینى دووه‌م، ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌یى جلى زستانه‌ بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیانى كه‌مده‌رامه‌تى كوردستان ده‌ستپێكرد.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “ئه‌م كه‌مپینه‌ له‌ڕوانگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تیمانه‌وه‌دێت له‌م دۆخه‌دا كه‌ ده‌بینین كه‌سانێك یان گه‌نجانێكى هه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ جلوبه‌رگى زستانه‌ هه‌یه‌”.

وتیشى “كه‌مپینه‌كه‌ تا ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ 1ى كانونى یه‌كه‌م، به‌رده‌وامده‌بێت و ئێمه‌ له‌ڕێگه‌ى تیمه‌كانمانه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌ كۆكردنه‌وه‌ى جل و به‌رگى زستانه‌ بۆ هاوڵاتیانى و گه‌نجانى هه‌رێمى كوردستان”.

له‌باره‌ى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى هاوڵاتیان بۆ كه‌مپینه‌كه‌یان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “ئه‌مڕۆ كه‌ یه‌كه‌م ڕۆژى كه‌مپینه‌كه‌بوو ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌ هێنانى جلى زستانه‌ى هه‌موو ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زه‌كان هاریكاریانكردین و به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه‌ هاتن”.

كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى جلى زستانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و له‌ڕێگه‌ى ئۆفیسى سه‌ره‌كى خۆیه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نهۆمى دووه‌م له‌ بیناى كورته‌باڵاكانى كوردستان به‌رمبه‌ر بۆڵینگى كۆن له‌ كاتژمێر 2:00 پاشنیوه‌ڕۆوه تاوه‌كو 8:00 ئێواره‌ ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنى كۆمه‌كى هاوڵاتیان.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *