سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ و په‌یڕه‌ و پڕۆگرامى ڕێكخراوه‌كه‌یان گفتوگۆكرد.

شڤان قه‌ره‌داغى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتى  ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ڕێكخراوى ڕاگه‌یاند “به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى په‌یڕه‌ و به‌رنامه‌ى ڕێخراوه‌كه‌مان سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانمان له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ شارى سلێمانى كرد”.

وتیشى “جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێى ڕاگه‌یاندین، داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى گه‌نجان بابه‌تێكى گرنگ و ئه‌ركێكى قورسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ من ده‌ستخۆشى و پشتگیریتان لێ ده‌كه‌م، داواشده‌كه‌م وه‌ك ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌تان قبوڵمبكه‌ن”.

شاندى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان پێكهاتبوون له‌ بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى و كارگێڕى.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *