سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبوونه‌وه و باسیان له‌ شێوازى كاركرد و پڕۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ كرد.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ڕێكخراوه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانمانكرد و له‌لایه‌ن جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتى و عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی ترى مەکتەبی سیاسیه‌وه‌ پێشوازیمانلێكرا”.

له‌باره‌ى مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان وتى “سه‌ردانه‌كه‌مان بە مەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و یەکتر ناسینی زیاتربوو له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان”.

بێلان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له‌ كۆبوونه‌وه‌كانماندا باسمان لە پەیام و شێوازی کارکردنمانكرد، لەو ڕووانگەیەشه‌وە ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستین”.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *