سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود كۆبوونه‌وه‌

شاندێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سه‌ردانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیستى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵى كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ كاركردنى ڕێكخراوه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیانكرد، لاى خۆشیه‌وه‌ سكرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیس ئاماده‌ى خۆى ده‌ربڕى بۆ هاوكاریكردنى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌ دروستبوونى ڕێخراوێكى بێلایه‌ن كه‌ بتوانێت ئامانج و هیواكانى گه‌نجان بهێنێته‌ دى.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ڕێكخراوى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانه‌كه‌مان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌دایه‌ كه‌ بۆ لاى حزب و كه‌سایه‌تى و لایه‌نه‌ سیاسيه‌كان ده‌ستمانپێكردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى ڕێكخراوه‌كه‌مان”.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *