سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان مه‌راسیمى رێزلێنانى له‌ گه‌نجان و پیشه‌وه‌رانى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامدا

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان مه‌راسیمى رێزلێنانى له‌ گه‌نجان و پیشه‌وه‌رانى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامدا

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ هاوبه‌شى گروپى چه‌ترى ده‌ربه‌ندیخان و به‌ هاوكارى قایمقامی قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان هه‌ستا به‌ سازكردنى مه‌راسیمى ڕێزگرتن له‌ توانا و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پیشه‌وه‌ران و گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخان كه‌ تێیدا به‌شێكى زۆرى چین و توێژه‌كانى ئه‌و شاره‌ ئاماده‌بوون.

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌شكردنى وتارى به‌خێرهاتن و پێشكى له‌لایه‌ن قایمقامى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، پاشان وتارى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، دواتر خه‌ڵاتى ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ گه‌نجان و پیشه‌وه‌رانى ده‌به‌ندیخان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “سازدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ شارى ده‌ربه‌ندیخان به‌ مه‌به‌ستى هاندانى گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخانبوو بۆ كاركرد و زیاتر خزمه‌تكردنى شاره‌كه‌یان”.

وتیشى “ئێمه‌ نه‌مانویست به‌ ته‌نیا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبده‌ین، بۆیه‌ زۆر سوپاسى گروپى چه‌ترى ده‌ربه‌ندیخان كه‌خاوه‌نى بیرۆكه‌كه‌ بوون و قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ین كه‌ هاوكارى سه‌ره‌كى بوون له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌دا، چونكه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه‌ خزمه‌تكردنه‌ جا له‌ هه‌ر شار و شارۆچكه‌یه‌ك بێت”.

خه‌ڵاته‌كان له‌ بواره‌كانى ژینگه‌ و ته‌ندروستى و گه‌نجان و ژنان و په‌روه‌رده‌ و وه‌رزشدابوون و به‌خشرانه‌ ئه‌و پیشه‌وه‌ر و گه‌نجانه‌ى كه‌ جێگه‌ده‌ستیان دیاره‌ له‌ بواره‌كانى خۆیاندا بۆ شارى ده‌ربه‌ندیخان.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *