سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و ڕێكخراوى په‌ره‌پێدانى لاوان كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و ڕێكخراوى په‌ره‌پێدانى لاوان كۆبوونه‌وه‌

تیمێك له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ ناجیح حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ڕێكخراوى په‌ره‌پێدانى لاوانى كوردستان سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ سلێمانى كۆبوونه‌وه‌.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانى به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “به‌ مه‌به‌ستى پته‌وكردنى زياترى په‌یوه‌ندییه‌كامان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئیسلامى هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانى كوردستان و به‌و پێیه‌شى كه‌ ڕێكخراوى په‌ره‌پێدانى لاوان رێكخراوێكى گه‌نجانه‌یه‌ سه‌ردانى به‌ڕێز ناجیح حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ڕێكخراوى په‌ره‌پێدانى لاوانى سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵێ ئیسلامیمان كرد”.

وتیشى “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیر و بۆچونمان گۆڕییه‌وه‌ له‌باره‌ى پرس و كێشه‌كانى گه‌نج له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى باسكردنى پڕۆژه‌ و بیرۆكه‌كانى هه‌ردوولا بۆ خزمه‌تكردنى گه‌نجانى كوردستان”.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *