سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و ڕێكخراوى دۆستایه‌تى كوردى ئه‌رمه‌نى كۆبوونه‌وه‌

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و ڕێكخراوى دۆستایه‌تى كوردى ئه‌رمه‌نى كۆبوونه‌وه‌

وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ڕێكخراوى دۆستایه‌تى كوردى ئه‌رمه‌نى له‌ شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ به‌شدارى بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و هێمن مامڕه‌ش، سه‌رۆكى ڕێكخراوى دۆستایه‌تى كوردى ئه‌رمه‌نى له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تاوتوێى دواین كار و پڕۆژه‌كانى هه‌ردوو ڕێكخراو كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شڤان قه‌ره‌داغى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كۆتا به‌ره‌وپێش چون و كار و پڕۆژه‌كانى هه‌ردوو ڕێكخراو كرا و لاى خۆشیانه‌وه‌ به‌ڕێز هێمن مامڕه‌ش، سه‌رۆكى ڕێكخراوى كوردى ئه‌رمه‌نى خۆشحاڵى خۆى و ئاماده‌ى ڕێكخراوه‌كه‌یانى ده‌ربڕى”.

وتیشى “هه‌ردوو ڕێكخراو هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدانى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش و كاركردن له‌سه‌ر چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه‌ له‌ سه‌رۆكى هه‌ردوو ڕێكخر و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى و گشتى هه‌ردوولا ئاماده‌بوون.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *