سەرەتا / گرنگ / بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارییان له‌ چالاكییه‌كانى ڕۆژى ژینگه‌دا كرد

بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارییان له‌ چالاكییه‌كانى ڕۆژى ژینگه‌دا كرد

گروپێك له‌ ئه‌ندامانى بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌شدارییان له‌ چالاكییه‌كانى ڕۆژى ژینگه‌ى كوردستاندا كرد.

چالاكییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن گروپێك له‌ گه‌نجانى چالاكه‌وانى ژینگه‌ به‌ به‌شدارى به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو تێیدا  خه‌ڵات به‌خشرایه‌ ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ خاوه‌نى زۆرترین ڕوبه‌رى سه‌وزایین له‌ ماڵه‌كانیاندا وه‌ك پێزانین بۆ خه‌مخۆییان بۆ پاراستنى ژینگه‌ و به‌رگرتن له‌ گه‌رمبوونى هه‌وا.

زانیار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌ بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “به‌شداریكردنى ئێمه‌ له‌ چالاكییه‌كانى ڕۆژى ژینگه‌دا درێژكراوه‌ى به‌شداریكردنمانه‌ له‌ چالاكییه‌كانى ترى شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا”.

وتیشى “ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ به‌رده‌وامى به‌شدارى له‌ چالاكییه‌كانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى گه‌نجانى ئه‌و شاره‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *