سەرەتا / گرنگ / به‌ كڕینى شیرینى هاوكارى منداڵانى نه‌خۆشى سلێمانى بكه‌

به‌ كڕینى شیرینى هاوكارى منداڵانى نه‌خۆشى سلێمانى بكه‌

ڕۆى هه‌ینى 13ى كانونى دووه‌م، گروپى خۆبه‌خشانى زانكۆى سلێمانى به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستا هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشكه‌شكردنى خوانێكى شیرینى به‌خشین له‌ بازاڕى فامیلى مۆڵ.

خوانه‌كه‌ پێكدێت له‌ فرۆشتنى شیرینى له‌ كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ ده‌ستپێده‌كات و تیایدا كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ئه‌و شیرینیانه‌ى كه‌ دروستیانكردووه‌ ده‌یفرۆشنه‌ هاوڵاتیان و له‌ كۆتایشدا داهاته‌كه‌ى ده‌به‌خشنه‌ سەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵان (سەنتەری راهێنانی ئیفلیجی مێشک) له‌ سلێمانى.

پڕۆژه‌كه‌ به‌هاوكارى گروپێك له‌ خۆبه‌خشانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتى گروپى خۆبه‌خشانى زانكۆى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *