سەرەتا / گرنگ / سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ بازنه‌ى ڕانییه‌ى ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ بازنه‌ى ڕانییه‌ى ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌

تیمێك له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان  سه‌ردانى شارى ڕانییه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ بازنه‌ى ڕانییه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا دواین كار و چالاكییه‌كانى ئه‌و بازنه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان تاوتوێ كران.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند ” كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بازنه‌ى ڕانییه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ خواست و ویستى گه‌نجانى ڕانییه‌ و ڕێكخستنى پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌ پێى پێویستى گه‌نجانى “.

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیمى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان هه‌ستان به‌ پێشكه‌شكردنى چه‌ند سێتێك له‌ جلى وه‌رزشى بۆ یانه‌ وه‌رزشییه‌كانى ناو ڕانییه‌ وه‌ك دیارى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د میرزا، سه‌رۆكى بانه‌ى ڕانییه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “ئه‌نجامدانى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ده‌ستكردن به‌ كار و پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌ شارى ڕانییه‌”.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *