سەرەتا / گرنگ / كه‌مپینى به‌خشینى جلى زستانه‌ له‌ سلێمانى كۆتایهات

كه‌مپینى به‌خشینى جلى زستانه‌ له‌ سلێمانى كۆتایهات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌مپینى به‌خشینى جلى زستانه‌ى له‌ پاركى نالى ئه‌نجامدا و بڕیاریشه‌ سبه‌ى له‌ ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون و قه‌زاى شاره‌زوور به‌رده‌وامبێت.

كه‌مپینه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ پاركى نالى له‌ ناوه‌ندى شارى سلێمانى له‌ ته‌نیش هۆتێل ڕامادا ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ له‌ هه‌مان شوێن به‌رده‌وامبوو كه‌ تێیدا ده‌یان خێزان و گه‌نجى كورد به‌ خۆشخاڵییه‌وه‌ ڕویانكرده‌ كه‌مپینه‌كه‌ و یارمه‌تییه‌كانیان وه‌رگرت.

شڤان قه‌ره‌داغى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “قۆناغى دابه‌شكردنى جلوبه‌رگه‌كان قۆناغى كۆتاى كه‌مپینه‌كه‌مانه‌ و به‌هیواین توانیبێتمان ده‌ستبارێك بین بۆ گه‌نجان و خه‌ڵكى كوردستان به‌ تایبه‌تى له‌ دۆخى ئه‌مڕۆدا”.

وتیشى “سبه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌ شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرون و قه‌زاى شاره‌زوور به‌هه‌مان شێوه‌ى سلێمانى له‌ كاتژمێر 1:00 پێشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ به‌خشینى هاوكارییه‌كان”.

هاوكات ڕێبوار لوقمان، ئه‌ندام و خۆبه‌خش له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “ئێمه‌ به‌درێژى ماوه‌ى كه‌مپینه‌كه‌ به‌رده‌وامبویین ئه‌مڕۆش كه‌ كۆتا قۆناغى كه‌مپینه‌كه‌بوو گرنگترین ڕۆژبوو بۆ ئێمه‌، چونكه‌ به‌بینینى گه‌یشتنى هاوكارییه‌كانمان به‌ ده‌ستى كه‌سانى شایسته‌ هه‌موو ماندوبوونه‌كانمان حه‌سایه‌وه‌”.

كه‌مپینه‌كه‌ به‌هاوكارى تیمه‌ خۆبه‌خشه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌ هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانن به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌درێژاى ماوه‌ى كه‌مپینه‌كه‌ به‌رده‌وام هاوكاربوون له‌ به‌ڕێوه‌بردنیدا.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *