سەرەتا / گرنگ / كه‌مپینى به‌خشینى جلى زستانه‌ له‌ شاره‌زور و پیره‌مه‌گرون به‌ڕێوه‌چوو

كه‌مپینى به‌خشینى جلى زستانه‌ له‌ شاره‌زور و پیره‌مه‌گرون به‌ڕێوه‌چوو

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى كانونى یه‌كه‌م، كه‌مپینى به‌خشیى جلى زستانه‌ له‌ قه‌زاى شاره‌زور و ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون به‌ڕێوه‌چوو و هاوڵاتیه‌كى زۆر سودمه‌ندبوون له‌ هاوكاریه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان.

كه‌مپینه‌كان له‌ كاتژمێر 10:00 پێشنیوه‌ڕۆوه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ و تا كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ به‌رده‌وامبوون و تێیدا هاوڵاتیه‌كى زۆر ڕویان له‌ بنه‌كانى كه‌مپین كرد بۆ وه‌رگرتنى هاریكاریه‌كان كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ كۆكرابوونه‌وه‌.

كه‌مپینه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو لا شاره‌زور و پیره‌مه‌گرون له‌لایه‌ن تیمه‌ خۆبه‌خشه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌ هاوكات ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانن، سه‌رپه‌رشتى كرا.

 

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *