سەرەتا / گرنگ / كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى ئه‌نجومه‌ن له‌ شارى سلێمانى سازكرابوو به‌ سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات.

كۆرسه‌كه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سازیكردبوو و تێدیدا 20 فێرخواز به‌شداربوون و له‌لایه‌ن مامۆستا ڕاڤین عوسمانه‌وه‌ بابه‌ته‌كانى وترانه‌وه‌ و به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر بوو.

له‌ كۆرسه‌كه‌دا كه‌ ماوه‌ى سێ كاتژمێرى خایاند بابه‌ته‌كانى چۆنیه‌تى داڕشتنى پڕۆژه‌ و سه‌رخستنى پلانى پڕۆژه‌ و دروستكردن و جێبه‌جێكردنى پلانى پڕۆژه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع خرانه‌ ڕوو، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ڕاهێنانكردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كردارى  له‌لایه‌ن فێرخوازانه‌وه‌.

كردنه‌وه‌ى كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ درێژكراوه‌ى ئه‌و كۆرس و پڕۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ بۆ گه‌نجاى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێن.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

ڕێكخراوى نه‌مام به‌ هاوكارى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان خولێكى تایبه‌ت به‌ به‌ ئینفۆ ئایتى كرده‌وه‌

ڕێكخراوى نه‌مام بۆ پرسه‌كانى مێردمنداڵان به‌هاوكارى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان خولێكى تایبه‌تى به‌ وانه‌يى ئینفۆ ئایتى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *